پەیەدە: بۆ رزگاکردنی عەفرین بە هەموو ڕێگە و ڕێبازێک تێدەکۆشین

پەیەدە رایگەیاند، بۆ رزگاکردنی عەفرین بە هەموو ڕێگە و ڕێبازێک تیدەکۆشن و وتی، " کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەهێنن."

ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بەهۆی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" دوای بەرخۆدانی ئەفسانەیی گەل و یەکینەکانی پاراستنی گەل  و ژن کە دوو مانگ لە بەرانبەر دڕندەیی، تیرۆر و داگیرکەری تورک بەردەوام بوو، عەفرین چوار ساڵە لەدژی تیرۆر و داگیرکەری شەڕ دەکات.

بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە پیتی زێڕین نووسرانەوە و هەموو هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمەکان و گەلانی هەرێمەکەی تووشی سەرسوڕمان کرد و هێرشی سوپای داگیرکەری تورکی بێکاریگەر کرد، دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەولەتی دەستی بە بەکاردهێنانی چەکی قەدەغەکراو کرد و گوند و ماڵ و موڵکی خەڵکی وێران کرد. دوای بەرخۆدانێکی بێوێنەی گەلەکەی، عەفرین لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨دا داگیرکرا.

لەو رۆژە ڕەشەوە و تاوەکو ئێستا و دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ، فاشیزمی تورکیای تۆرانی لە ڕێگەی چەتەکانیەوە کە سەر بە ئیتلافی سوریان و گروپی سەر بەوەوە لەدژی گەلەکەمان لە عەفرین، تاوانی دڕندانەی ڕفاندن، کوشتن، وێرانکردن و چەوساندنەوە بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک پەرەی ئیخوانەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆ باڵەخانەی داگیرکەری بەکاردەهێنێت، ناوی گوند، شار، شوێنە گشتیەکان و مێژوویەکان کە لەلایەن باوک و باپیرانمانەوە دروستکراون، دەگۆڕێت، شەڕی گردی عەین دارێ کە هەزاران ساڵە دروستکراوە بووەتە شایەدی دڕندەیی و نەژادپەرستی فاشیزمی تورک و چەتەکانی. بەم ئامانجەی لەناوبردنی شارستانی و هەبوونی مێژوویی گەلی کورد دارەکانی زەیتون دەبڕدرێن، بەرهەمی خەڵکی دەسووتێنرێت، قوتی خەڵکی تاڵان دەکرێت و دانیشتوانی دەڕفێنرێن و دەکوژرێن.

بۆ هەموو کەسێک دیارە کە هێرشی سەر عەفرین بە بازار و پیلانگێڕی نێوان هێزە چالاکەکانی دۆسیەی سوریا و داگیرکەری تورک ئەنجامدرا. عەفرین کە ئارامترین جێگە بوو و زۆر هاوڵاتی هەرێمەکانی دیکەی سوریای لەباوەش گرتبوو، وێنران و تاڵانکرا.

ئێمە بە توندی سیاسەتی رژێمی تورک، سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیا، کردەوەی کوشتن، ڕفاندن، دزی، تاڵانکردنی زەوی و دارەکان و بەرهەمەکانیان، ڕفاندنی خەڵکی و دەرکردنی لە سەر موڵکەکانیان و هەوڵدان بۆ بە تورککردنی شارەکە شەرمەزار دەکەین.

هەڵوێست و باوەڕی گەلی عەفرین کە لە شەهبایە، نیشانەی گەڕانەوەی عەفرین و نوێنەرایەتی خاوەنداریکردن لە خاکی پیرۆزمانە. ئێمە بەرخۆدانی ئەفسانەیی ئەوان کە لە کەمپەکانی شەهبا دەمێننەوە، بەرز دەنرخێنین.

ئێمە داگیرکەری لە هەرێمەکە دەردەکەین، تاوەکو ئیرادە و بەرخۆدانی گەلەکەمان لەسەر بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەردوام بێت، سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. لەسەر ئەم بناغەیە داوا لە هێزە چالاکەکان لە دۆسیەی سوریادا و هێزە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە داگیرکەری تورک کۆتایی پێبهێنن و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکەن لەسەر ئەو تاوانانەی کە لە عەفرین ئەنجامیداوە."

ف.ق