پەیەدە: بەم هێرشانە ئیرادەمان ناشکێنن

پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) بەبۆنەی دوایین هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆبانێ، ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١١:٥٥ ئەمڕۆ، ماتۆڕسکیلێکی کردە ئامانج لەسەر ڕێگەی حەلەب لە دەروازەی باشوری شاری کۆبانێ. بەهۆیەوە ٣ هاوڵاتی برینداربوون بە ناوەکانی: محمد بەهجەت ئەیوب (٢٥ ساڵ)، خەبات ئەدهەم (٢٨ ساڵ)، عەلا عەبدولڕەزاق (٢٢ ساڵ).

لە وەڵامی ئەمەدا، پەیەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتەکە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتەکە، ئەحمەد خۆجە خوێنرایەوە، تێیدا هاتووە: "ساڵانێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و بەتایبەت کۆبانێ کە چەتەکانی داعشی هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تێکشکاند، دووبارە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان و پاش دووبارە وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی تورکیا هێرش دەکاتەوە".

ئەحمەد خۆجە ئاماژەی کرد بە هێرشەکانی سەر کانتۆنی شەهبا و سلێمانی و کۆبانێ و گوتی، ئامانج لەم هێرشانە ترساندن و ئاوارەکردنی خەڵکە بۆ جێبەجێکردنی پیلانی گۆڕینی دیمۆگرافی، بەڵام گەلی کۆبانێ باوەڕی هەیە بە بەرخۆدانەکەی، دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات و هێرش بکات، گەل ناچەمێت.

خۆجە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "ئێمە وەک گەلی کۆبانێ تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین لەسەر خاکی خۆمان، هەرچەن هێرش و ‌هەڕەشە و کۆمەڵکوژییەکانی سەرمان زیاتر بێت".