پەیەدە: تێکۆشانی هەڤاڵ لێمان ناوەستێت

مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕوونی دەکاتەوە شەهیدبوونی لێمان شوێش و یوسرا دەروێش و فورات توما، لەدەستدانێکی مەزنە بۆ گەلانی هەرێمەکە، دەڵێت: "با دوژمن بزانێت تێکۆشانی هەڤاڵ ڕەیحان (لێمان شوێش) ناوەستێت و بە هەموو نرخێک بەردەوام دەبێت.

مەجلیسی گشتی پەیەدە ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورک بۆ سەر گەلی هەرێمەکە، دووپاتی دەکاتەوە، شەهیدبوونی لێمان شوێش لەدەستدانێکی مەزنە بۆ گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە.

دوێنێ، هاوسەرۆکی مەجلیسی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و وڵاتپارێز فورات توما شەهیدبوون، پاش بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان لەلایەن فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لەسە ڕێگەی نێوان قامیشلۆ و ترپەسپی لە نزیک گوندی تەل شەعیر.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"سەرەتا شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەکەمان شەرمەزار دەکەین، بە ڕێز و شکۆوە لەبەردەم شەهیدەکانمان دەوەستین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین، ئێمە بەناوی مەجلیسی گشتی پەیەدەوە، سەرەخۆشی لە گەلەکەمان و بنەماڵەی شەهیدان و بەتایبەت بنەماڵەی شوێش دەکەین کە قوربانی زۆریان بەخشیووە لەڕێگەی ئازادی و شکۆی گەلی کورد.

شەهیدبوونی هەڤاڵ لێمان شوێش (ڕەیحان) خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد گەلانی هەرێمەکە، لە یەکەمین ئەو ژنانە بوو هاتە ڕیزی شۆڕشی کوردستانەوە، هەموو چوارچێوە و نەریتە دواکەوتووەکانی شکاند و بووە سیمبولی ژنی قارەمان لەماوەی تێکۆشانی خۆیدا، بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ لەڕیزی گەلدا و لە چیاکانی کوردستان تێکۆشا، هەموو ژیانی تەرخانکرد بۆ ئازادی گەلەکەی، هەردەم گرێدراو بوو بە بەهاکانی شۆڕشەوە، بەمانای وشە کوردستانی بوو.

هەڤاڵ ڕەیحان بەتەنها لە ڕۆژئاوا تێنەکۆشا، بەڵکو لە باکور و باشوری کوردستانیش تێکۆشا لەپێناو یەکێتی و هەستانەوەی گەلی کورد، لە مەنبەج لەنێو پێکهاتەی عەرەبی خەباتی کرد، سیمبولی یەکێتی گەلان بوو، لەپێناو ئازادی ژن تێکۆشا و ساڵانێک لە ڕیزەکانی کۆنگرەی ستار خەباتی کرد، کاری کرد بۆ چەسپاندنی شۆڕشی ژن، ڕۆڵی مەزن و پێشەنگی هەبوو لە تەڤگەری ژناندا.

هەڤاڵ ڕەیحان (لێمان شوێش) عاشقی گەلەکەی بوو، پەیوەست بوو بە ئامانجەکانی شۆڕشەوە و قوربانیدا، ئەمڕۆ یەکێکە لە قارەمانەکانی شۆڕشی وڵاتپارێزی و شۆڕشی ژنان.

ئێمە لە مەجلیسی گشتی پەیەدە، پەیمان دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهید ڕەیحان، هاوڕێی دڵسۆزی ئەو و هەڤاڵ "یوسرا" و هەڤاڵ "فورات" و هەموو قوربانیدەرانی خاکی وڵات دەبین،با دوژمن بزانێت تێکۆشانی هەڤاڵ ڕەیحان ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.

دووبارە بەڵێن دەدەین بە هەڤاڵ "لێمان و یوسرا و فورات" و هەموو شەهیدە قارەمانەکانی ئازادی، ئاڵاکەیان بە بەرزی دەمێنێتەوە، قوربانیدانەکانیان بەفیڕۆ ناچێت و دەیگەیەنین بە سەرکەوتن، داوا لە گەلەکەمان دەکەین بەشداربن لە مەراسیمی قارەمانەکاندا کە ئەمڕۆ لە عامودا بەڕێوە دەچێت".