پەیەدە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆزدەکات

پەیەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران هاوپشتی و یەکێتیی چینە چەوساوەکان بەرجەستەدەکات لەپێناو بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان، بە ڕۆڵ و هەوڵە دڵسۆزانەکەیان وڵاتان بنیات دەنرێن و کۆمەڵگەکان دەگەشێنەوە.

پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) پەیەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران هاوپشتی و یەکێتیی چینە چەوساوەکان بەرجەستەدەکات لەپێناو بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان، بە ڕۆڵ و هەوڵە دڵسۆزانەکەیان وڵاتان بنیات دەنرێن و کۆمەڵگەکان دەگەشێنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

«بەبۆنەی ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، پەیەدە پیرۆزبایی لە هەموو چینە چەوساوەکان دەکات؛ ئەم ڕۆژە هاوپشتی و یەکێتیی چینە چەوساوەکان بەرجەستەدەکات لەپێناو بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان، ، بە ڕۆڵ و هەوڵە دڵسۆزانەکەی وڵاتان بنیات دەنرێن و کۆمەڵگەکان دەگەشێنەوە. ئەم چینە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەگشتی، چەوسانەوەی زۆری چەشت بەدەستی ڕژێمی ستەمکاری مەرکەزی کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەکۆیلە دەکات، هەروەها بەهۆی قەیرانی سوریاوە کە بەحوکمی دەستوەردانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان گۆڕا بۆ شەڕی ناوخۆیی، بەهۆیەوە سورییەکان بە هەموو چین و توێژەکانەوە ڕووبەڕووی کارەسات بوونەتەوە، بەتایبەت چینی ڕەنجدەری کۆمەڵگە لە سەراپای جوگرافیای سوریا کە بەهۆی ململانێی دەسەڵاتەوە دەناڵێنێت.

ئێمە لە پەیەدە باوەڕمان وایە، کار و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی لە سیستەمێکی نامەرکەزی و ژینگەیەکی فرەیی بناغەیەکە بۆ بەدیهاتنی هەستانەوەیەکی سەراپاگیر و هاوشانبوون لەگەڵ ئەو پەرەسەندنەی جیهانی هاوچەرخ بەخۆوە دەیبینێت لە هەموو بوارەکاندا تا گەلان بە ڕەنج و تێکۆشانی ڕەنجدەرانی پێشبکەوێت، دووپاتی دەکەینەوە، دیموکراتیزەکردنی سوریا و نامەرکەزیەتی، تاکە گەرەنتییە بۆ گەشەپێدان و پتەوکردنی ماف و ئازادییەکان و ژیانی هاوبەش و شکۆمەندانە، بنیاتنانی سوریای ئایندە بە بازووی هەموو پێکهاتەکان ئامانجی ستراتیژی ئێمەیە، بەتایبەت ئەمە بەرجەستەی ئامانجە بڵندەکان دەکات کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەسەریان دامەزراوە و بەم دواییانە دەسپێشخەرییەکی ڕاگەیاند بۆ چارەسەرێکی سیاسی لەسەر بنەمای مافی ڕەنجدەران. ئەم قۆناغە پێویستی بە یەکخستنی ڕوانگە و هەوڵی سورییەکانە دژی ڕژێمی ستەم و داگیرکەری تورکی لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و بەدیهاتنی سەقامگیریی خوازراو، تاوەکو بەرهەمهێنان و بنیاتنان بەردەوام بێت.

ئێمە لە مەجلیسی گشتی پەیەدە، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە کرێکارانی جیهان و سورییەکان و گەلەکەمان لە ڕۆئاوا دەکەین، لەهەمانکاتدا یادی قورباییەکانی سوریا دەکەینەوە بە هەموو پێکهاتە و توێژەکانەوە، پێش هەموویان گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە کاروان تا گەیشتن بە سوریایەکی دیموکراتیک و نامەرکەزی، بە دەستوورێکی نوێوە تێیدا مافی هەموو پێکهاتە و توێژەکانی سوریا پارێزراو بێت و هەموو پرسەکان چارەسەر بکات، بەتایبەت پرسی کورد».

ف،ق