پەیماننامەی لۆزان شەرمەزارکرا

لە کانتۆنی حەسەکە و ناوچەی تەل بەراکی قامیشلۆ، پەیماننامەی لۆزان شەرمەزارکرا.

لە ناوچەی دەرباسیەی حەسەکە، لە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزاندا، ڕێپێوان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە گۆڕەپانی گاردینیا دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانیئ شەهیدان گۆڕا بۆ گردبوونەوە. هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ ئێلیز حەسۆ ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە گەلی هەرێمەکە و تەڤگەرە سیاسیەکان کرا بە هەموو هێزی خۆیان هەوڵبدەن بۆ وەستاندنی هێرشەکان، هەروەها یەکێتی کوردان و هەماهەنگی و هاوکاری پێکبهێنن؛ بانگەواز کرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو وڵاتانەی پەیماننامەی لۆزانیان واژۆکردووە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە گەڕەکی نەسرەی حەسەکە، پەیماننامەی لۆزان شەرمەزارکرا. ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی پەیەدە، عەمار سەلمان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، گوتی: "ئێمە ئەم پەیماننامەیە شەرمەزاردەکەین، بەم پەیماننامەیە ئاشتی پەیدا نابێ، ئەو دەوڵەتانەی واژۆیان کردووە دەبێت ئەم پەیماننامەیە بگۆڕن، ئەو دۆز و قەیرانانە چارەسەر بکەن کە بەهۆی ئەم پەیماننامەیەوە سەریانهەڵداوە.

لەبەردەم مەجلیسی گەلی تەل بەراک لە ناوچەی تەل بەراکی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. ئەندامی مەجلیسەکە خەولە ئەلناسر ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ئاماژەی بەوە کرد، پەیماننامەی لۆزان ڕەتدەکەنەوە و گوتی: "پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و برایەتی گەلان، چارەسەرێکی بەجێیە بۆ جێبەجێکردنی تێگەی "نەتەوەی دیموکراتیک" و لەناوبردنی پرۆژەکانی چەوساندنەوە".