قه‌سه‌ده: ٢ سه‌رچه‌ته كوژران
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه ٢ سه‌رچه‌ته‌ی داعش له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ هێرشێك كوژران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه ٢ سه‌رچه‌ته‌ی داعش له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ هێرشێك كوژران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه‌كردوه، " یه‌كینه‌كانی دژه تیرۆرمان ئه‌م به‌یانییه له ده‌وروبه‌ری دێره‌زور ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منییان له دژی شانه‌یه‌كی شاراوه‌ی داعش ئه‌نجامدا".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، "یه‌كینه‌كانمان، ئه‌ندامانی شانه‌ی تیرۆریستیان گه‌مارۆدا و داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان لێ‌كردن. به‌ڵام ئه‌وان ته‌قه‌یان له شه‌ڕڤانانمان كرد، هێزه‌كانیشمان به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و پێكدادان روویدا. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رچه‌ته‌ی شانه تیرۆریستیه‌كان كوژران".
به‌پێی زانیارییه‌كان كه قه‌سه‌ده له‌سه‌ر شانه‌كه كۆیكردبوه‌وه، شانه‌كه ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌كرد.
هـ . ب