قه‌سه‌ده بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌درۆخسته‌وه
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ٢١ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون به درۆ خسته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ٢١ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون به درۆ خسته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركره له باره‌ی شه‌هیدبوونی ٢١ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانیان درۆیه و باسی له‌وه‌كرد، "وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ١٩، ٢٠، ٢١ و ٢٢ ی ئابدا هه‌واڵی درۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ٢١ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون. ئه‌و بانگه‌شه‌یه دووره له راستیه‌وه".
هـ . ب