ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م زانیاریانه بڵاوكراونه‌ته‌وه: "دوای سه‌ردانی ئه‌فسه‌رانی سوپای تورك و هه‌واڵگرییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سنووری سوریا-توركیا، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به ده‌یان گوند و شارۆچكه‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریای به خه‌ستی تۆپباران كرد. ژیانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی خسته مه‌ترسیه‌وه و روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وییه‌كانی سوتاند. هاوكات له گه‌ڵ تۆپباران، جموجۆڵی فڕۆكه سیخوڕییه‌كان له ئاسمانی ناوچه‌كه زیادیان كردووه.
گونده‌كانی ناوچه‌ی شێراوای باشوری عه‌فرین تا منبج و كۆبانێ و تا ده‌گاته گونده‌كانی عه‌ین عیسا كه رووبه‌ره‌كه‌یان ٢٨٠ كیلۆمه‌تره كراونه‌ته ئامانج. ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی رووبه‌ڕووی هێرش كرانه‌وه ٥٣ گوندن. له هێرشهكاندان ٤٠ تۆن ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێنراون.
له عه‌فرین و شه‌هبا گونده‌كانی: شۆخانهك، عاقیبێ، دێر جمێل، كشتعار، تنب، شێوراغا و قه‌ڵاكه‌ی، مه‌ره‌ناز، تات مه‌راش، كه‌فه‌ر ئانتۆن، منخ، عه‌ین دهقته، شێخ عیسا، ههربهڵ، ساموقا، تل مه‌دیق، به‌نداوی شه‌هبا، تهعانه، مشێرفه، زیوان و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌ت به زیاتر له ٧٠٠ تۆپ كراونه‌ته ئامانج.
له منبج و ده‌وروبه‌ری باب: هۆشه‌ریه، جات، توخار، عه‌ون دادات، محسهنلی، عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن، ئوم جیلود، ده‌نده‌نیه، سه‌یادا، یانلیلی، قورت وێران و كاوكلی به زیاتر له ١٧٧ تۆپ تۆپباران كران.
له كۆبانێ گونده‌كانی: زۆر مخار، شیوخ ژۆرین، خهرهب عه‌تۆ، بهیازیه، سفته‌ك، بۆبان، زیاره‌ت، ئاشمێ، مهزرهت ئه‌حمه‌د مونیر و شاخی مشته‌نور، به زیاتر له ٦٧ تۆپ تۆپباران كران.
گونده‌كانی معلهك، مشێرفه، جههبێل، سه‌یدا، جه‌دیده، خواردنگه‌ی ئهلسهقر و رێگای ئێم فۆڕ به زیاتر له ٣٠ تۆپ كراونه‌ته ئامانج.
ده‌وڵه‌تی تورك به ئه‌نقه‌ست گونده قه‌ره‌باڵغه‌كان و زه‌وییه‌كانی هاوڵاتیان له كاتی كاركردن، شار و شارۆچكه‌كان له كاتژمێره قه‌ره‌باڵغه‌كان تۆپباران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بترسێنێت و ئاواره‌یان بكات.
تۆپباران له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامده‌درێن. پێویسته لایه‌نه گهرنتیكاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و رێكخراوه یاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار بكه‌ن، پێویسته ده‌وڵه‌تی توركی به هۆی تاوان و هێرشه‌كان له دژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه، له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی دادگایی بكه‌ن و جه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌و داگیركارییه سه‌رچاوه‌ی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه، میدیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌واڵی درۆ په‌یوه‌ست به شه‌هیدبوونی ٢١ شه‌ڕڤانی ئێمه له تۆپبارانه‌كه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌واڵه درۆیه. ده‌وڵه‌تی توركی به ته‌واوه‌تی شوێنی ژیان و نیشته‌جێبوونی كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا ژنێك و منداڵێك برینداربوون و زیان به‌ر ده‌یان ماڵی هاوڵاتیان كه‌وتووه.
هـ . ب