قه‌سه‌ده فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی خسته‌خواره‌وه
قه‌سه‌ده له رۆهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ری خسته‌خواره‌وه.
قه‌سه‌ده له رۆهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ری خسته‌خواره‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه دوێنێ كاتژمێ ١١:٠٠ له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری بچوكی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان خستووه‌ته وارهوه.
شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده عه‌گید گرێ سپی باسی له‌وه‌كرد، كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو رۆژێك به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان.
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خرایه خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كان له گۆڕه‌پانی ئاسمانی ههرێمهكهدابوو.
عه‌گید گرێ سپی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان چاودێری جموجۆڵی دوژمنیان له به‌ره‌كه كردووه، به‌ر له‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بخه‌نه‌خواره‌وه ده‌وڵه‌تی تورك به چه‌كی قورس و تۆپ بۆردومانێكی دژواری كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كه، دواتر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هاته ناوچه‌كه و وتی، "دوای چاودێری هه‌ڤاڵانمان ئه‌و فڕۆكه‌یان خسته‌خواره‌وه".
شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده له درێژه‌دا وتی، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه بۆردومانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كات، به تایبه‌تیش هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌ین عیسا. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو كات هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ده‌یه‌وێت ترس له ناو خه‌ڵكدا بڵاوبكاته‌وه".
عه‌گید گرێ سپی باسی له‌وه‌كرد، كه قه‌سه‌ده هه‌موو كات ئاماده‌یه هه‌رێمه‌كه له هێرشه‌كان بپارێزێت.
هـ . ب