قه‌سه‌ده له دێره‌زور ئۆپراسیۆن كرد: سه‌رچه‌ته‌یه‌ك ده‌ستگیركرا
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایانگه‌یاند، له ده‌شتاییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور له دژی شانه‌كانی داعش ئۆپراسیۆنیان كردووه و له ئه‌نجامدا سهرچهتهیهكیان كردووه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایانگه‌یاند، له ده‌شتاییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور له دژی شانه‌كانی داعش ئۆپراسیۆنیان كردووه و له ئه‌نجامدا سهرچهتهیهكیان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه كه ئۆپراسیۆنه‌كه له هه‌رێمی ئهكهمهش ئه‌نجامدراوه.
قه‌سه‌ده باسی له‌وه‌كرد، سهرچهتهیهكی داعش كه 'چالاكی تیرۆریستی' له دژی مه‌ده‌نیه‌كان، خه‌باتكاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان داده‌ڕشت گیراوه. قه‌سه‌ده وێنه‌ی سهرچهتهكهی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه، كه ئۆپراسیۆنه‌كه به پشتگیری ئاسمانی و زه‌مینی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامدراوه و چه‌ك، به‌ڵگه و كه‌ره‌سته‌ی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هـ . ب