ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی قه‌سه‌ده په‌یوه‌ست به تۆمه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورك له دژی قه‌سه‌ده راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. قه‌سه‌ده باسی له‌وه‌كرد، كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورك، قه‌سه‌ده‌ی به هێرشه‌كانی سه‌ر كاركامش به به‌رپرسیار داناوه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و راگه‌یه‌نراوه بێ بنه‌مایه له‌به‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ره‌وایه‌تی دان به هێرشهكانیهتی.
راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌رامبه‌ر به ناوچه‌ی كاركامش هێرش به هاوه‌ن ئه‌نجامدراوه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كاركامشهوه نییه. سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌و درۆیانه ده‌كاته بنه‌ما و هێرش ده‌كاته سه‌ر خاكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. له هێرشه داگیركهرییهكاندا گونده‌كانی كۆبانێ، عه‌ین عیسا، منبج و شه‌هبا به شێوه‌یه‌كی دژوار كراونه‌ته ئامانج و تائێستا نزیكه‌ی 29 گوند تۆپباران كراون.
ئه‌و رووداوه‌ی له كاركامش روویداوه، بۆ ره‌وایه‌تیدان به هێرشه‌كانی خۆی، له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه رێكخراوه. ئه‌و رووداوه‌ی گێرهشێوێنیهكه و به‌و گێره‌شێوێنیه ده‌یانه‌وێت كه هێرشه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دژوارتر بكه‌ن. پێویسته گه‌له‌كه‌مان و رای گشتیی جیهان باوه‌ڕ به هه‌واڵی له‌و جۆره نه‌كه‌ن".
هـ . ب