ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له باره‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا باس له‌م بابه‌تانه كراوه:
"هه‌رێمه‌كانی نیشته‌جێبوون و بینا مه‌ده‌نیه‌كان له شارۆچكه‌ی زرگان و ناوچه‌ی شێراوای باشوری عه‌فرین له‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانیه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چهتهكانیهوه به شێوه‌ی كی هه‌ڕه‌مه‌كی تۆپباران ده‌كرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و ههرێمامه مه‌ده‌نییه‌كان له دانیشتووانی ره‌سه‌ن، كۆچبه‌رانی سه‌رێكانی و عه‌فرینی داگیركراو هه‌ن.
داگیركه‌ران له‌م به‌یانیه‌وه زیاتر له ٣٢٠ تۆپیان گرتووه‌ته ماڵی مه‌ده‌نیه‌كان، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوه‌ندی زرگان كه زیاتر له ٧ هه‌زار مه‌ده‌نی تێدایه. هێشتاش تۆپباران به‌رده‌وامه و رووبه‌رێكی به‌رفراوانی ناوچه‌كه كراوه‌ته ئامانج.
له ناوچه‌ی شێراوا و شارۆچكه‌ی تل ره‌فعه‌ت داگیركاری ده‌وروبه‌ر و كێڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌كانی به زیاتر له ١٤٠ تۆپ كردووه‌ته ئامانج، له ئه‌نجامدا زیانی ماددی گه‌وره هاتنه ئاراوه.
تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كان كه مه‌ده‌نی نشینن، هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه‌ته گۆڕه‌پانێكی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕ، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی سزادانی بهكۆمهڵدایه، كه سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی دانیشتووانی ناوچه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات. به‌وه‌ش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی تورك جیاوازی ناكان له نێوان ئامانجه سه‌ربازی و مه‌ده‌نیه‌كان، به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌كی دوورهاوێژ له دژی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی دانیشتوانی مه‌ده‌نی تێدان.
پێداگری ده‌وڵه‌تی تورك بۆ گۆڕینی ناوچه مه‌ده‌نی نشینه‌كان بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و دانانی بژارده‌ی كوشتن یان كۆچبه‌ر بوون لبه‌رده‌م مه‌ده‌نیه‌كان تاوانێكی ئاشكرایه. ئێمه داوا له دامه‌زراوه یاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ٢٠١٨ه‌وه بخه‌نه ژێر لێپرسینه‌وه و له دادگای تایبه‌تدا لێپێچینه‌وه له تاوانباران بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه گهرهنتیكارهكان ده‌كه‌ین كه رێوشوێنی مه‌یدانی بگرنه‌به‌ر كه داگیركه‌ری تورك تاوانه‌كانی كوشتن له دژی گه‌له‌كه‌مان پێكنه‌هێنێت".
هـ . ب