قەسەدە ١٠٠ چەتەی داعشی رادەستی حوکەمەتی عێراق کرد

قەسەدە ١٠٠ چەتەی داعشی عێراقی لە زیندانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕادەستی حکومەتی عێراق کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، “دەزگا تایبەتەکانیان ١٠٠ چەتەی داعشی عێراقیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە کە لەزیندانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بوون”.

قەسەدە دەڵێت: ئەم کارە بەپێی ئەو پلانە بووە، کە پێشتر لە نێوان هێزەکانمان و حکومەتی عێراقدا ئامادەکرابوو و گواستنەوەکەش لە ڕێگەی سنوورە فەرمییەکانی نێوان سوریا و عێراقەوە ئەنجامدراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە چەند ساڵی ڕابردوودا هێزەکانمان چەندین چەتەی داعشی عێراقییان ڕادەستی حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە، بەڵام سەدانیان هێشتا لە زیندانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادان”.

ف.ق