قەسەدە بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی دایەوە

قەسەدە رایگەیاند، کە لە دێرەزور بەرپەرچی هێرشێکی موشەکییان داوەتەوە.

سەبارەت بەو بابەتە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە:

"لە ١٠ی نیساندا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە دێرەزور هێزەکانمان بەرپەرچی موشەکی ١٠٧ ملمیان داوەتەوە. لەو هێرشەدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە رۆژهەڵاتی دێرەزور کرابوونە ئامانج. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

هێرشی لەم جۆرە ژیانی گەل، هێزەکان و هاوکارانمان لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەخاتە مەترسیەوە و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات.

لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەرتاسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا درێژە بە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانمان لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەدەین".

هـ . ب