قەسەدە بەئامانجگرتنی فەرماندەکەی لە سلێمانی ڕەتدەکاتەوە

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕەتی کردەوە فەرماندەی گشتیی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بەئامانج گیرابێت و دەڵێت، مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە «هێرشی سیاسییە بۆ سەر هەندێک هێزی هەرێمی کوردستانی عێراق».

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە بانگەشەکان دەربارەی بەئامانجگرتنی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

«ئەم هەواڵانەی باس لە بەئامانجگرتنی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە، فەرماندەی گشتی ئێستە لەسەر کاری خۆیەتی، مەبەست لەم هەواڵانە هێرشی سیاسییە بۆ سەر هەندێک هێزی هەرێمی کوردستانی عێراق».