قەسەدە دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەرعەین عیسا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
قەسەدە ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٢٣ی ئادار لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هێڵی گوندی دێبسی عەین عیسا هێرشیان کرد و لە ئەنجامدا شەڕێکی دژوار هاتە ئاراوە.
قەسەدە ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٢٣ی ئادار لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هێڵی گوندی دێبسی عەین عیسا هێرشیان کرد و لە ئەنجامدا شەڕێکی دژوار هاتە ئاراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی لە شەوی ٢٣ی ئادار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
قەسەدە ڕایگەیاند کە هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی تێکشکاوە، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانراوە.
قەسەدە باسی لەوەکرد کە لە شەڕ و بۆردومانەکان لە هەرێمەکەدا ٧ شەڕڤانی ئەوان شەهید بوونە. قەسەدە دەستنیشانیکرد کە ئەو هەواڵانەی کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا و لە میدایاکانی تورک بڵاو دەکرێنەوە جێگەی باوەڕ نییە.
قەسەدە لەم بارەیەوە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە.
" ڕۆژی ٢٣ی ئادار لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هێڵی گوندی دێبس-ی عەین عیسا هێرشێکیان دەستپێکرد.هێزەکانی ئێمە وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و لە دەورووبەری گوندەکە شەڕێکی دژوار هاتە ئاراوە. ئەو هێرشە تێکشکا. لە دوای ئەوە چەتەکان هەرێمەکەیان بە خەستی تۆپباران کرد و فڕۆکەی جەنگیش بۆردومانی کرد. لەو شەڕەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە. ٧ شەڕڤانی ئێمە لەو هێرشانەدا شەهید بوون.
ئەو هەواڵانەی کە میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورک دەربارەی هێزەکانی ئێمە بلاوی دەکەنەوە دوورە لە ڕاستیی."
ک-ش