قەسەدە: دەوڵەتی تورک نەیتوانی لە تەل تەمر و زرگان پێشڕەوی بکات

قەسەدە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێرشی کردوەتە سەر تەل تەمر و شاروچەکی زرگان، بەڵام نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی هێرشی داگیرەکری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر تەل تەمر و زرگان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ١٠ رۆژن هێرشەکانیان زیاتر کردووە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەمڕۆ گوندەکانی خربەت شەعیر، باب ئەلخێر، نویهات، ئەلعەبوش، تەل وەرد، رێگەی ئێم٤ و دەوروبەری شاروچکەی زرگانی تۆپباران کردووە و بەو هۆیەوە زیانی مادی بەر خەڵکی مەدەنی کەوتووە."

قەسەدە باسی ئەوەشی کرد، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن و دۆخەکە وەک رابردویە.

ف.ق