قەسەدە: هاوڕێمان رێناس ئۆرەمار شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رێناس ئۆرەماری، ٢ی تەمووز بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بووە.

لە راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"فیداکاری شەڕڤانانمان لەپێناو پاراستنی گەلانی هەرێمەکە، پاراستنی ئاسایش و ئارامی، لە بەرانبەر هێزە تیرۆریست و داگیرکەران گەورەتر دەبێت. شەڕڤانان پیشانی دەدەن کە بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشن و بەهای بەرخۆدان دەپارێزن کە شەهیدانمان لە شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا دروستیان کردووە.

هاوڕێمان رێناس ئۆرەمار کە پرینپێچ بوو و بە بەهێزی بەشداری لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا کردبوو و وڵامی هێرشی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە لە چوارچێوەی تیمەکانی ئامبۆلانسدا، لە بەرانبەر مەترسی شەڕ هیچ کاتێک دوودڵ نەبوو. بە هەوڵە پزیشکیەکانی، لە کاتی شەڕدا، بریندارەکانی دەگواستەوە نەخۆشخانەکان و تیماری دەکردن.

هاوڕێکەمان بە ئەخلاق، مرۆڤبوون و شۆڕشگێرانە مامەڵەی لەگەڵ شەڕڤانە بریندارەکان دەکرد. بەهۆی فیداکاری و رۆحی هاوڕێیەتی لە دڵی هەموو شەڕڤاناندا جێگەی خۆی کردەوە.

هاوڕێمان رێناس ئۆرەمار لە ئەنجامی نەخۆشیدا شەهید بوو. ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی هاوڕێمان و شەڕڤانان و گەلەکەمان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بەردەوامی بە ڕێچکەکەی بدەین و ئامانجەکانی سەربکەویت.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە؛

ناوی نێو بزوتنەوە: رێناس ئۆرەمار

ناو و پاشناو: عەبدولرەزاق کامری

مێژووی لەدایکبوون: ١٩٦٨

ناوی دایک ئاسیا

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: حەسەکە / ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢"

ف.ق