قەسەدە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێ وەڵام نابن

فەرماندەیی گشتیی قەسەدە رایگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێ وەڵام نابن و رایگەیاند، "هێزەکانمان باشتر لە هەموو کات پارێزگاری لە هەرێمەکە و پێکهاتەکانی دەکەن".

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵآتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە بەم جۆرەیە:

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم هەفتەیەدا هێرشە دڕندانەکانی لە دژی دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەت لە دژی هەرێمەکانی شەهبا (کە کۆچبەرانی عەفرینی تێدایە) و منبج، عەین عیسا و هەرێمەکانی جزیرە زیاد کردووە. لە ئەنجامی کردنەئامانجی راستەوخۆی دانیشتوان، ژنان و منداڵاندا ٣ هاوڵاتیان ژیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسیش برینداربوون کە دوانیان منداڵن.

ئەو هێرشە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ داندراوە و چاوەڕێی کاتی گونجاو بوون، بە تایبەتی پشتگوێخستنی تاوانە بە بەڵگەکراوەکانی دژی خاکی سوریا بە دیاریکراوی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەکانەوە، هەروەها بێدەنگی ئەوان بێدەنگی ئەوان بەرامبەر پشتیوانی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان بوونە هۆکار و پاڵنەر بۆ دەستپێکردنی ئەو هێرشانە.

ئامانجەکە داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی سوریایە

ناتوانین ئەو هێرشانە و هەوڵی داگیرکەری لەیەکتر جیابکەینەوە کە دەیەوێت سەرنجەکان لەسەر پرۆژە کۆلۆنیالیستیەکانی خۆی لە سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئایندەی یەکپارچەیی سوریا لاببات. دەیەوێت سەرجەم رێککەوتنەکانی ئێستا و داهاتوو لەگەڵ هێزە نێونەتەوەییەکان لەپێناو مانەوەی هێز و چەتەکانی لە سوریا بەکاربهێنێت. ئەمە ئامانجی چەپەڵی ئەو هێرشانەیە.

ئەو پرۆپاگەندەیەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبارەی هێرشەکان لە دژی هێزەکانمان دەیکات، هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی هێزە نیشتمانیەکان کە لە دژی پلانەکانە داگیرکەرییەکانن. بەڵام دەبێت سەرجەم لایەنەکانی سوریا وشیار بن کە هەوڵەکانی لاوازکردنی هێزەکانمان تەنیا بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی دیکە سوریا و کاریگەری دانانە لە سەر سەروەری ئێستا و داهاتوودا.

گەلەکەمان بە ئیرادەی خۆی خۆڕاگری دەکات

دەوڵەتی تورک باش دەزانێت کە نەک هەر بە تەنیا ئێمە بەڵکوو گەلەکەمان بە ئیرادەی خۆیەوە لە بەرامبەر هێرشەکاندی دەوەستێتەوە. سڵاو لەو وشیارییە نیشتیمانییەی گەلەکەمان دەکەین. لەبەر ئەوەی بە باشی درکی بە گرنگی بەرخودان لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکان کردووە. سڵاو لە شەڕڤانان لە بەرەکانی شەڕ و گیانبازی ئەوان و شەهیدان دەکەین.

درێژەدان بەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و تاوانەکانی بێ وەڵام نامێنێتەوە و هێزەکانمان لە هەموو کات زیاتر پابەندی پاراستنی هەرێم و پێکهاتەکانی و مسۆگەرکردنی داهاتووییەکی پاڕێزراو دەبن".

هـ . ب