قەسەدە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی تێکشکاوە ، تۆپبارانی هەرێمەکە بەردەوامە.
قەسەدە دەربارەی هێرشەکان و ئەنجامی ئەو شەڕە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە رۆژی ١٧ی ئادارەوە هێرشی خۆیان بۆسەرعەین عیسا و ڕێگەی نێودەوڵەتی ام فۆڕ زۆرتر کردووە. داگیرکەران بەتایبەتی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی سەیدا و مەلێکی و شەڕڤانانی ئێمەش وڵامیان دایەوە. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی ئادار شەڕێکی دژوار هاتە ئاراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ بە هێرشی چڕ لە ڕێگەی تانکەوە هێرشیان کردە سەر گوندی سەیدا و مەلێک. چەتەکان ڕووبەڕووی وڵامی تووندی شەڕڤانان بوونەوە و ناچاربوون پاشەکشێ بکەن. لە شەڕەکەی ئەمرۆدا کە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیەوە ڕوویدا، لە گوندی سەیدا ١٠ چەتە کوژران و لە گوندی مەلێک ٨ چەتە کوژران و ١٠ چەتەش بریندار بوون. هەرێمەکە بە چڕی تۆپباران دەکرێت و بە زۆری ناوچە مەدەنییەکان تۆپباران دەکرێت.
لە شەرەکەی ئەمرۆدا شەرڤانێکی ئێمە شەهید بوو و ٣ شەڕڤانی ئێمەش بریندار بوونە. بەزووترین کات ناسنامەی ئەو هەڤالە شەهیدەمان ئاشکرا دەکەین."
ک-ش