قەسەدە لە دێرەزۆر سیخوڕێکی دەوڵەتی تورکی دەستگیرکرد

قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزۆر سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە ناوی جەمیل حەسەن رەحیمیان دەستگیرکردووە کە بارەگاکانی قەسەدە و ناوەندە ئەمنیەکانی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاشکرا کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند سیخوڕێکیان دەستگیر کردووە کە زانیاری بە دەوڵەتی تورکداوە.

راگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەوەی هێرش دەکاتە سەر هەرێمە ئارامەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها سیخوڕ دروست دەکات و لەو ڕێگەیەوە کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدات. لەم دواییانەشدا ژمارەیەک راگەیەنراومان لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

٦ی تشرینی یەکەم یەکە تایبەتەکانمان سیخوڕێکیان بەناوی جەمیل حەسەن ڕەحیم دەستگیر کردووە. دەستگیرکردنی ئەو کەسە لەدوای چاودێریەکی وورد ئەنجامدرا.

برای جەمیل حەسەن رەحیم لەگەل میت کار دەکات و هەر ئەویش براکەی کردووە بە سیخوڕ. ئەو کەسە چالاکی تیرۆری ئەنجامداوە و تەقینەوەی لەدژی هێزەکانمان ئەنجامداوە و زانیاری لەبارەی بارەگاکانی ئێمە و ناوەندە ئەمنیەکان بە میتی تورک داوە و وێنەی ئەو بارەگایانەی گرتووە."

ف.ق