قەسەدە: لە دەشیش گروپێکی چەتەکانی داعش بێ کاریگەر کران

قەسەدە رایگەیاند کە لە شارۆچکەی دەشیشی باشووری حەسەکە لە ئۆپراسیۆنێکدا هەڵیانکوتاوە سەر گروپێکی داعش و ئاماژەی بوەکردووە، "چەتەیەک کوژراوە و ٢ی دیکەش دەستگیرکراون".

ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی کۆماندۆی ئەوان چالاکیەکەی لە شارۆجکەی دەشیشی سەر بە شاری شەدادیی باشووری حەسەکەی ئەنجامداوە.

قەسەدە باسی لەوەکردووە کە ئەوان دوو چەتەیان گرتووە و چەتەیەکی دیکە کە تەقەی لێکردوون، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانیان کوژراوە.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە کە ئەو گروپە چەتەیە لە سنووری عێراق و ناوچەکانی ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پەڕیونەتەوە بۆ ئەوەی هێزەکانی قەسەدە و ئەو مەدەنیانەی لە دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریدا کار دەکەن بکەنە ئامانج و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن.

قەسەدە جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە کارەکانی لەناوبردنی شانە نهێنییەکانی چەتەکانی داعش.

هـ. ب