قەسەدە: لە هێرشی رەقادا مزگین کۆبانێ شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند، لە ئەنجامدا هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا مزگین کۆبانێ یەکێکلە فەرماندەی قەسەدە شەهید بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، سینەم موسلیم (مزگین کۆبانێ) فەرماندەی قەسەدە لە ٢ی تەمووزدا لە رەقا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکە چەکهەڵگرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بووە.

راگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی تا ئەمڕۆش هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی ڕۆژاڤا و ڕۆژانە بەردەوامن لە هێرشەکانیان و هەوڵ دەدەن شۆڕشی ڕۆژاڤا تێکبشکێنن، کە بە خوێنی هەزاران شەهیدمان ، دەیان شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیست کە لە هەموو جیهان بەشداریان لە شۆڕشدا کردووە دروست بووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان کە ژنی بە ئیرادە و بەهێز قبوڵ ناکەن، ژنانی نێو شۆڕشی رۆژئاوا و ژنان لە هەموو جێگەیەک دەکەنە ئامانج. لەم دواییانەدا زیاتر هێرشەکانیان بۆ سەر ژنانی ئازاد زیاتر کردووە. وەک هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئێمە لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و هێرشانە بێدەنگ نابین و هەوڵەکانمان بۆ پاراستن و فراوانکردنی شۆڕش زیاتر دەکەین.

ڕۆژی ٢ی تەمووز دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە ڕەقە، لەو هێرشەدا فەرماندەی قەسەدە مزگین کۆبانێ شەهید بوو و دوو هەڤاڵمان برینداربوون. سەرەخۆشی لەبنەماڵەی فەرماندە مزگین کۆبانێ دەکەین و بەڵێنمان دووپاتدەکەینەوە بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری و گەورەکردن و پاراستنی شۆڕش و هێنانەدی خەونەکانی وڵاتێکی ئازاد کە بە شەهیدانمان داوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ هەڤاڵە بریندارەکانمان دەخوازین.

فەرماندە مزگین کوبانی بە ناسناو سیهەم موسلیم لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژاڤا بە گەڕان بەدوای ئازادی و خەونەکانی کوردستانی ئازاددا دەستپێدەکات فەرماندە مزگین کۆبانێ، کە لە خەڵكی کۆبانێ خۆڕاگرە، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆبانێ گەورە دەبێت. فەرماندە مزگین کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئازادی هەنگاوی شۆڕشگێڕانە لە کۆبانی دەنێت، هەست و هۆشی خۆی بە باوەڕی ژیانێکی شکۆدار گەورە دەکات کە هەرگیز کڕنۆش بۆ داگیرکەران نابات و دەبێتە پێشەنگی ئەو ژنانەی کە بەم هێزە هێزی خۆی لە حەلەب بۆ سەرێکانی ڕێکخستووە. ئەو ئەزموونانەی لەشەڕی حەلەبدا وەریگرت لەگەڵ هەڤاڵان و شەڕڤانانی لەهەموو ئەو ناوچانەی کەبەشدارییان تێدا کردووەوە بەرەو پێشەوە برد. پێگەی ژنانی تێکۆشەری بەرزکردۆتەوە. لەبەرامبەر تێڕوانینی داگیرکەران کە هەموو ڕۆژێک ژنانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر دەکەنە ئامانج بە فەلسەفەی ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژنان وەک هەموو شەهیدان بوو بە ترس و دڵەڕاوکێی داگیرکەران.

ئێمە وەک هێزەکانی قەسەدە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵ مزگین دەکەین. جارێکی تر بە هەموو هێزە داگیرکەرەکان دەڵێین کە بە یاد و وابەستەبوون بە شەهیدان گەورە دەبین و تۆڵەسەندنەوە ئەرک و پرەنسیپی هاوخەباتی و شۆڕشمانە. لەسەر ئەم بنەمایە تۆڵەی هەڤاڵ مزگین و هەموو شەهیدان لە دوژمنانی ژنانی تێکۆشەر و دوژمنانی ئازادی دەکەینەوە. فەرماندە مزگین لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەو ڕۆژەی شەهید بوو بە خۆشەویستی و بێ دوودڵی کاری کرد و شەڕی کرد. ئێمە وەک هەڤاڵان و تێکۆشەرانیی بە هەمان ڕۆح و بڕواوە تێدەکۆشین و هەڕەشە و پەلامارەکانی داگیرکاری قبوڵ ناکەین. وەک چۆن لە شەهیدەکانمانەوە فێربووین بۆ پاراستنی ئەو شۆڕشەی کە بە خوێنی شەهیدانمان دروست بوو، لەم ماوەیەدا کە داگیرکەران لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان و وڵات و شۆڕش پێمان وایە گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر بە ئەرکی نیشتمانپەروەری خۆی هەڵدەستێت و خۆیان بە پێی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل ڕێکدەخەن کە گرەنتی ژیان و وڵاتێکی ئازاد دەکات.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە؛

ناو و پاشناو: سەهام موسلیم

ناوی نێو بزوتنەوە: مزگین کۆبانێ

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێکی لەدایکبوون: ١٩٩٠ – کۆبانێ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: رەقا / ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢"

ف.ق