قەسەدە لە قەرەقۆزاخ گورزی قورس لە چەتەکان دەوەشێنێت: فرۆکەیەکی سیخوڕی خرایەخوارەوە
شەڕڤانانی قەسەدە لە پردی قەرەقۆزاخی کانتۆنی فورات بەرخودانێکی بێهاوتا ئەنجام دەدەن. قەسەدە فڕۆکەیەکی سیخوری خستەخوارە. ٨ چەتە کوژران و ٢ چەتەشیان گرت.
شەڕڤانانی قەسەدە لە پردی قەرەقۆزاخی کانتۆنی فورات بەرخودانێکی بێهاوتا ئەنجام دەدەن. قەسەدە فڕۆکەیەکی سیخوری خستەخوارە. ٨ چەتە کوژران و ٢ چەتەشیان گرت.
سوپای تورکی داگیرکەر وچەتەکانی لە دوێنێوە تائەمرۆ هێرشەکانیان بۆ سەر دەوروبەری پردی قەرەقۆزاخی کانتۆنی فورات چڕکردووەتەوە. راگەیەندرا کە شەڕڤانای قەسەدە لەو چەتانەیان داوە و چەتەکان هەڵاتوون.
گروپێکی چەتەکان بە پشتیوانی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵیاندا لە پردەکە بپەڕنەوە، بەڵام شەڕڤانان گورزی قورسیان لێوەشاندن.
إرۆکەیەکی سیخوڕی خرایەخوارەوە و ٢ چەتە دەستگیرکران
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی قەرەقۆزاخ بە پشتیوانی فرۆکە و تانک بەردەوامن لە هێرشەکانیان.
گروپێک لە چەتەکان هەوڵیاندا لەسەر پردی قەرەقۆزاخەوە بەرەو هەرێمی سرین بپەڕنەوە. لەبەرامبەریشدا شەڕڤانانی قەسەدە بەرپەرچیان دانەوە و پێکدادانی دژوار هاتە ئاراوە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورک ناوچەکەیان بۆردومان کرد.
تا ئێستا لە پێکدادانەکاندا ٨ جەتە کوژراون و ٢ چەتەش بە زیندوویی کەوتوونە دەست شەرڤانان. هەروەها فڕۆکەیەکی سیخوری و هێرشبەر خراوەتە خوارەوە و ٣ ئۆتۆمبێل تێکشکێندراون.