قەسەدە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە رایگەیاند کە ٢ شەڕڤانیان لە گوندی ئەلدەرداری تەل تەمر، لە بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە ٢ شەڕڤانیان لە گوندی ئەلدەرداری تەل تەمر، لە بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە سەرەخۆشی لە گەلەکەمان و بە تایبەتی خانەوادەی هەردوو شەهیدمان دەکەین و بەڵێن دەدەین تاوەکو تێکشکاندنی داگیرکەری و گەیشتن بە سەرکەوتن لەسەر رێگەی شەهیدان بین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:-

ناسناو: کۆچبەر کۆبانێ

ناو و پاشناو: کانیوار جۆمعە عەلۆ

ناوی دایک: ئەمشە سەعد

ناوی باوک: جومعە

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

مێژووی بەشداریکردن: دربێسیە ٢٠١٥

کات و شوێنی شەهیدبوون: گوندی ئەلدەرداری سەر بە تەل تەمر ١٠ی ١٢ی ٢٠٢١

*

ناسناو: ئالان جان

ناو و پاشناو: ئەحمەد محەمەد

ناوی دایک: ئەمیرا

ناوی باوک: حەمید

شوێنی لەدایکبوون: گوندی روکبێ

مێژووی بەشداریکردن: تەل تەمر ٢٠٢٠

کات و شوێنی شەهیدبوون: گوندی ئەلدەرداری سەر بە تەل تەمر ١٠ی ١٢ی ٢٠٢١

ف.ق