قەسەدە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە ئۆپەراسیۆنی 'پتەوکردنی ئاسایش'، دژی چەتەکانی داعش شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە ئۆپەراسیۆنی 'پتەوکردنی ئاسایش'، دژی چەتەکانی داعش شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی شەهیدبوونی ٢ شەڕڤانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"هێزەکانمان، قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی 'پتەوکردنی ئاسایش' لە دێرەزۆر کە دژی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی 'داعش'، تاوانباران، بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ئەندامانی چەتەکانی سەر بە دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژێم، دەستپێکردبوو، ئاسایش و سەقامگیرییان بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکان گەڕاندەوە.
هێزەکانمان لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەدا پشتیان بە پاڵپشتی ھۆزەکانی ناوچەکە و گیانبازی شەڕڤانانمان بەست. ئەو شەڕڤانانەی لە پێناو پاککردنەوەی ناوچەکەدا قارەمانی و فیداکارییان نیشان دا.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەکەدا، ٢ شەڕڤانمان بە ناوەکانی دیار عەبدولمەجید حەسەن (ھەرەکۆل قامیشلۆ) و ڕەشید محەمەد ئیبراهیم (ئاگری قامیشلۆ) شەهید بوون.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین. بەڵێن دەدەین ئامانجەکانیان کە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە بەدیبهێنین و لەدژی هەموو ئەو کەسانە بوەستین کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە دەدەن.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:
ناوی لە بزوتنەوەدا: هەرەکۆل قامیشلۆ
ناو و پاشناو: دیار عەبدولمەجید حەسەن
ناوی باوک: عەبدولمەجید
ناوی دایک: دڵدار
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەمیر کەبیر (مەزن) /٢٠٠١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر-زیبان/٠٥.٠٩.٢٠٢٣
***
ناوی لە بزوتنەوەدا: ئاگری قامیشلۆ
ناو و پاشناو: ڕەشید محەمەد ئیبراهیم
ناوی دایک: مەنیفە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەلاویە/١٩٩٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر-زیبان/٠٥.٠٩.٢٠٢٣."
ژ.ن