قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهید ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە وڵامدانەوەی سوپای داگیرکەری تورکدا لە گرێ سپێ و عەین عیسا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد. قەسەدە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیدا.

راگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان هەموو رۆژێک هێرش دەکەنە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکار دەهێنن.

سوپای داگیرکەری تورک بە تایبەت هەرێمەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و لە ئەنجامدا خەڵکی مەدەنی شەهید دەبن و زیانێکی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان دەکەوێت.

لە عەین عیسا و گرێ سپی ٣ شەڕڤانمان لەکاتی وڵامدانەوەی داگیرکەراندا شەهید بوون. هەر ٣ شەڕڤانمان بە شێوەیەکی فیدایی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پاشماوەکانی داعشی تیرۆریست بە قاڕەمانی و سەرفرازی شەهید بوون.

داگیرکەری تورک، لە یەکەم رۆژەوە کە پەیمانی ئاگربەستی ئەمریکا و رووسیا واژۆکرا، پابەندی بەندەکان نەبووە، بە گەموو جۆرە چەک و مووشەکێک هەرێمەکانی ئێمەی کردە ئامانج کە رووبەری داگیرکەری فراوان بکات. ئەو ناوچانەی کردە ناوچەی ئەمن و ئارام بۆ چەتەکان و بە تایبەتی سەرچەتەکانی داعشی تیرۆریست.

بەرپرسیاری گەورەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانمان، دەکەوێت سەر شانی دەوڵەتە گارانتۆرەکانی ئاگربەستەکە.

ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلان دەکەین و بەڵێنی تۆڵە و بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدان و رزگاری هەرێمە داگیرکراوەکان دەدەین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

***

ناوی ڕێکخستن؛ سەردار

ناو و پاشناو: سەردار جومعە حەرجۆ

ناوی دایک: ئەمۆنە

ناوی باوک: جومعە

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: جەرابلوس ٢٠٠٤

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گرێ سپی – ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢

***

ناوی ڕێکخستن؛ قورشین

ناو و پاشناو: محەمەد شاکر حەمێ

ناوی دایک: گولێ

ناوی باوک: شاکر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: کۆبانێ ١٩٩٤

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گرێ سپی – ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢

***

ناوی ڕێکخستن؛ حەمەد

ناو و پاشناو: حەمەد خالد ئەلئیلاج

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: خالد

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: رەقا - ٢٠٠٤

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەین عیسا – ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢"

ف.ق