قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهید ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە ١٠-١١ ی شوبات شەهیدبوون.
قەسەدە ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە ١٠-١١ ی شوبات شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد.
قەسەدە ڕایگەیاند: "لە هێرشی جیاوازی نەیاران کە دەیانەوێت پشێویی و کوشتن لە هەرێمەکە بڵاوبکەنەوە، ٣ شەڕڤانمان شەهید بوون. شەڕڤانەکانمان بە ناوەکانی شەرس (عەبدولقادر ڕەجەب ئەل ئەسعەد) و نەمرود (موفەق سەوادی خەڵەف) لە هێرشی چەتەکانی ڕژێمی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر شەهیدبوون. شەڕڤانمان بە ناوی عەساف حەسەکە (عەساف خەلیل ئەلحسینۆ) لەلایەن چەتەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە شەممەی ڕابردوو لە شاری حەسەکە شەهیدکرا".
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "تۆڵەیان دەکەینەوە و باجەکەی هەرچی بێت، ئێمە دانیشتووان و هەرێمەکەمان لە هێرشی چەتەکان دەپارێزین".
ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شەرس
ناو و پاشناو: عەبدولقادر ئەل ئەسعەد
ناوی دایک: نوریە
ناوی باوک: ڕەجەب
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر، ١٩٩٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- زیبان، ١١ ی شوباتی ٢٠٢٤.
* * *
ناسناو: نەمرود
ناو و پاشناو: موەفەق سەوادی خەڵەف
ناوی دایک: نەجمە
ناوی باوک: سەوادی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە، ٢٠٠١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- زیبان، ١١ ی شوباتی ٢٠٢٤.
* * *
ناسناو: عەساف حەسەکە
ناو و پاشناو: عەساف خەلیل ئەلحسێنۆ
ناوی دایک: جەوهەرە
ناوی باوک: خەلیل
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە، ٢٠٠٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە، ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٤.