قەسەدە ناسنامەی سێ فەرماندەی ژنی شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە رایگەیاند لە هێرشی دوێنێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەسەر رێگەی قامشلۆ، ژیان تۆڵهەڵدان فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری ژنان، رۆژ خابوور فەرماندە و بارین بۆتان ئەندامی یات شەهید بوون.

لە ٢٢ی تەمووزدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رێگەی قامشلۆ ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد. فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی هێرشەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی ٣ ئەندامی راگەیاند کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون.

لە راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشمان لەناوببەن، هەموو رۆژێک هێرش دەکات و بە پیلانگێڕی لەناوبردن و تێکشکاندن لەسەر خاکەکەمان، دەیەوێت گەلەکەمان لەناوببات، سیستمی نەتەوەی دیموکراتی کە بە باجێکی زۆر بەدەستهاتووە دەکاتە ئامانج. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان، شۆڕشی رۆژئاوا و دەستکەوتەکان کە بە رەنج و پێشەنگایەتی ژنانی شۆڕشگێر بەدەستهاتووە، دەکاتە ئامانج. لە هێڕشەکاندا بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک هێزەکانی هاوپەیمانانیش بەرپرسیارن. ئێمە لە بەرانبەر هەڕەشە و هێرشەکان بێدەنگ نامێنین. وڵامی ئێمە بح هێرشەکان دەبێتە هۆی تێکشکاندنی داگیرکەر و مسۆگەرکردنی ئازادی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا."

بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە

قەسەدە رایگەیاند کە ٢٢ی تەمووز دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لەسەر رێگەی قامشلۆ لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کرد و وتی، " لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژیان تۆڵهەڵدان فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری ژنانی قەسەدە، فەرمادە رۆژ خابوور و بارین بۆتان ئەندامی یات شەهید بوون. ئێمە بە هەموو پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریام هەموو گەلی کورد و هێزەکانی قەسەدە سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تۆڵە دەکەینەوە. داگیرکەری لەناودەبەین و بەڵێنی فراوانکردنی شۆڕش دەدەین.

ژیان تۆڵهەڵدان فەرماندەی یات بە ناسناو (سەلوا یوسف) بۆ رێکخستنی گەل بۆ شۆڕش، لە سەرەتای شۆڕشێ رۆژئاوا و تاوەکو بنیاتنانی و سوپابوونی یەپەژە و فەرماندەیی یات، لە هەموو رووەکانی شۆڕشدا بووەتە خاوەن رەنجێکی گەورە. لە هەموو گۆڕەپانەکانی رۆژئاوا بە هێز و بوێریەکی گەورەوە بۆ بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتی و ئازادی ژن لە هەموو کاروبارەکانی شۆڕشدا خەباتی کرد و ئەم شۆڕشە بە رەنجێی ئەم فەرماندانە گەورە بوو. شەڕی بەرانبەر چەتەکانی داعش لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەنگاوی رزگارکرندا جێی خۆی گرت و پێشەنگایەتی کرد.

فەرماندە یەپەژە رۆژ خابوور بە ناسناو (جوانا حەسۆ) کە خەڵکی دربێسیە، بە دەنگی شۆڕشی رۆژئاوا کە هەموو جیهانی هەژاند، هێز و جۆش و خڕۆشی گەورەی بەخشی و بەم شێوەیە بەشداری لە شۆڕشدا کرد. بە بیر و باوەڕیەکی گەورەی ژیانی ئازادی تێدەکۆشێت و هێزی ژنی قارەمانی بە ئیرادە لە سەنگەرەکاندا پیشاندا. شەڕی بەرانبەر چەتەکانی داعش لەگەڵ هاوپەیمانان لە هەنگاوەکانی رزگارکردندا جێی خۆی گرت و پێشەنگایەتی کرد.

هاوڕێ و ئەندامی یات بارین بۆتان بە ناسناو 'روحا بەشار' کە خەڵکی عەفرینە، لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا بە هیوای ژیانی ئازاد بەشداری لە ریزەکانی شۆڕشدا کرد و بە جۆش و خڕۆشی شۆڕش لەنێو ریزەکانی ئازادیدا جێی خۆی گرت. هەموو کاتێک بەدوای ئازادیدا گەڕا و لە بەرانبەر هەموو هێزێکی دەسەڵاتدار بە بڕیارێکی گەورەوە تێکۆشانی کرد.

ئێمە وەک قەسەدە سەرەخۆشی لە خانەوادەت فەرماندە ژیان، رۆژ و هەڤاڵمان بارین دەکەین. جارێکی دیکە دەڵێین کە تۆڵەی شەهیدان بەڵێنی تێکۆشانە و تۆڵەی فەرماندە و هاوڕێکانمان دەکەینەوە لە دوژمنی ژنانی شۆڕشگێر و دوژمنانی ئازادی. هەروەک چۆن کە فەرماندە ژیان، فەرماندە رۆژ و هاوڕێ بارین بۆ دوارۆژێکی ئازادی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تێکۆشانیان کرد، رەنجیاندا، خەباتیان بەڕێوەبرد، ئێمە لەو هێزەی کە لە تێکۆشانیان وەردەگرین، هیچ هەڕەشە و هێرشی داگیرکەر بۆ سەر گەل، خاک و شۆڕشەکەمان قبوڵ ناکەین. تاوەکو سەردەکەوین لە بەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

 ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ژیان تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: سەلوا یوسف

ناوی دایک: ئاسیا

ناوی باوک: حسێن

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین - ١٩٨٠

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: قامشلۆ – ٢٢ /٠٧/٢٠٢٢

***

 ناسناو: رۆژ خابوور

ناو و پاشناو: جوانا حەسۆ

ناوی دایک: شەمس

ناوی باوک: حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: دربێسی - ١٩٩٢

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: قامشلۆ – ٢٢ /٠٧/٢٠٢٢

***

ناسناو: بارین بۆتان

ناو و پاشناو: روحا بەشار

ناوی دایک: قەدریە

ناوی باوک: مەروان

شوێنی لەدایکبوون: شەهبا – ٢٠٠٣

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: قامشلۆ – ٢٢ /٠٧/٢٠٢٢

ف.ق