قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەڕڤانێکیان بە ناوی محەمەد ڕاغب ئەلکوردی (ڕەسول) شەهید بووە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەڕڤانێکیان بە ناوی محەمەد ڕاغب ئەلکوردی (ڕەسول) شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی محەمەد ڕاغب ئەلکوردی (ڕەسول) لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بووە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕۆژی هەینی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" هێنا. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو، ئەو دەڤەرانە پاککرانەوە کە چەتەکان لە ڕۆژئاوای فوراتەوە چوونەتە هاتنە ناوییەوە. جگە لەوەش ژمارەیەک لە ئەندامانی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران و ئاسایش و سەقامگیری ئەو هەرێمانە مسۆگەرکران کە چەتەکان گەندەڵی و خراپەکارییان تێدا بڵاوکردبووەوە.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەڕڤانانمان بەرخۆدانی قارەمانانە و مەزنیان لە دژی چەتەکان و تیرۆریستان نیشان دا. شەڕڤانانمان بەهۆی پاڵپشتی دانیشتوانی هەرێمەکەوە شکستیان بە چەتەکان هێنا. لە کاتی شەڕدا چەند هاوڕێیەکمان شەهید بوون. شەڕڤانی ئێمە لە هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، محەمەد ڕاغب ئەلکوردی (ڕەسوڵ) تا دوا سات بەرخۆدانی کرد و شکستی بە چەتەکان هێنا. هاوڕێمان محەمەد ڕاغب ئەلکوردی لە شەڕدا بریندار بوو و لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید محەمەد و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. بەڵێن بە بنەماڵەی شەهیدان دەدەین، بەرامبەر خوێنی پاکی شەهیدان وەفاداربین. لەسەر ڕێگەی ئەوان دەڕۆین و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەمان دەپارێزین".
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: ڕەسوڵ
ناو و پاشناو: محەمەد ئەلکوردی
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: ڕاغب
شوێن و کاتی لەدایکبوون: شەدادی – ١٩٩٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر – ٧ ی ئەیلولی ٢٠٢٣.