قەسەدە ناسنامەی١١ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ١١ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ١١ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، بە ڕاگەیاندراوێک، ناسنامەی ١١ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ١٠ ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش"یان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری دەیرەزۆر دەست پێ کردووە، هەوڵی چەتەکانیان بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش لە هەرێمەکەدا، پوچەڵ کردۆتەوە".
لە درێژەدا هاتووە: " بەڵام خاڵی هەر بەهێز بەرخۆدانی قارەمانانەی شەڕڤانانمانە بەرامبەر بە چەتەکان. شەڕڤانانمان لەسەر بناغەی باوەڕبوون بە دادپەروەری و مافی ڕەوای پاراستنی گەل و هەرێمەکەیان وەستانەوە و پلانە دەرەکییەکانی دوور لە نیشتیمانپەروەرییەکانی سوریایان تێکشکاند. دانیشتوانی هەرێمەکەمان لە دەوری شەڕڤانانمان کۆبوونەوە و هەموو هەوڵێکیاندا بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە. شەڕڤانەکانیشمان لە وەڵامی ئەم هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرییەی ئەواندا، گیانی خۆیان بەخشی بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی خۆیان و هەرێمەکە. لە شەڕی چەتەکاندا، ١١ شەڕڤانی ئێمە بە خوێنی پاکیان پەڕەی بەرخۆدان و تێکۆشانیان نوسییەوە و شەهید بوون. شەڕڤانە شەهیدەکانمان، چەتە و پلانەکانی نێو ژوورە تاریکەکانیانی پوچەڵ کردووە".
قەسەدە، سەرەخۆشی لە خۆی و ماڵباتی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هێڵی شەهیدان و پارێزگاری لە بەرژەوەندی گەل و شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە و پوچەڵکردنەوەی فیتنە و ناکۆکییە مەزهەبییەکان.
ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شڤان
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل عەبدوڵا
ناوی دایک: زەهرا
ناوی باوک: مەتەر
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە- عەریشە/٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ٢٧ ی ئابی ٢٠٢٣
* * *
ناسناو: دڵخواز
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل هەروا
ناوی دایک: مەریەم
ناوی باوک: شەعلان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سەعدونی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- بەسیرە/ ٢٩ ی ئابی ٢٠٢٣
* * *
ناسناو: سەقەر
ناو و پاشناو: ئەحمەد محەمەد خزر
ناوی دایک: سەبحە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە/١٩٩٩
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- بەسیرە/ ١ ی ئەیلولی ٢٠٢٣
* * *
ناسناو: موهیب
ناو و پاشناو: ئوەیس ساڵەح ئیبراهیم
ناوی دایک: شاهە
ناوی باوک: ساڵەح
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە/٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر-زیبان/ ٣١ ی ئابی ٢٠٢٣
* * *
ناسناو: مەزڵوم خان
ناو و پاشناو: باسل عاید ئەل حەسەن
ناوی دایک: گەمرە
ناوی باوک: عاید
شوێن و کاتی لەدایکبوون: هۆل/٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ١ ی ئەیلول ٢٠٢٣
* * *
ناسناو: ئەحمەد
ناو و پاشناو: حوسێن عەلی علێوی
ناوی دایک: زەحیە
ناوی باوک: عەلی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: شەدادی/١٩٨٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەرکەدە-حەسین/ ٢٩ ی ئابی ٢٠٢٣
* * *
ناو و پاشناو: فەواز ئەلجاسم
ناوی دایک: زوهرە
ناوی باوک: محێسن
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەلعەلی/١٩٩٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ١ ی ئەیلول ٢٠٢٣
* * *
ناو و پاشناو: محەمەد ئەلحەمادە
ناوی دایک: کەفا
ناوی باوک: عەواد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر/١٩٧٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ١ ی ئەیلول ٢٠٢٣
* * *
ناو و پاشناو: عەلا ئەلمەفرەج
ناوی دایک: ڕیم
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر/١٩٩٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ١ ی ئەیلول ٢٠٢٣
* * *
ناو و پاشناو: فازڵ ئەلحەمید
ناوی دایک: مەترە
ناوی باوک: عەواد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر/١٩٩٠
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ١ ی ئەیلول ٢٠٢٣
* * *
ناو و پاشناو: سامی حەمود
ناوی دایک: قودسیە
ناوی باوک: حوسێن
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ٢٠٠١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر/ ١ ی ئەیلول ٢٠٢٣