قەسەدە شانەیەکی داعشی لەناوبرد

یەکینە تایبەتەکانی قەسەدە ئۆپراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی سەذیشەی حەسەکە ئەنجامدا. لە ئەنجامیدا سەرچەتەیەکی دەستگیرکرا و شانەیەکی تیرۆریستی لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە بیری هێنایەوە کە یەکینە تایبەتەکانیان ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیان لە شارۆچکەی دەشیش لە باشووری حەسەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامیدا شانەیەکی داعشیان هەڵوەشاندووەتەوە.

ناوەندەکە ئاشکرای کرد کە ئۆپراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا سەرچەتەیەکی شانەیەکی تیرۆریستی داعش و کەسێکی گومانلێکراو کەلەگەڵیدابووە دەستگیرکراوە.

قەسەدە ئەوەشی خستەڕوو کە سەرچەتەیەکی داعش بەرپرسی هێرشە تیرۆریستیەکنە لە دژی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و کەسانی مەدەنی و مەترسی بووە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە. هەروەها رایگەیاندووە کە ئەو کەسە کارئاسانی بۆ گواستنەوەی شانە تیرۆریستیەکان دەکرد و بەپرسی جموجۆڵەکانی ئەو شانانەبوو لە باشووری حەسەکە.

هەروەها قەسەدە رایگەیاندووە لە ئۆپراسیۆنەکەدا چەک، کەلوپەلی تەکنیکی، ئەو بەڵگانەی کە پەیوەندییان بە داعشەوە دەسەلمێنن دەستیان بەسەرداگیراوە.

هـ . ب