قەسەدە تۆڵەی کردەوە: ٦ چەتە کوژران

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەدا، ٦ چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە دا ھاتووە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بە ئەو، لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانمان بەردەوامن. هێزەکانمان شوێن ئەو چەتانەدا کەوتن، کە بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە".

لە ٧ی ئابدا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی خاڵێکی چەتەکان لە گوندی ئەریشا لە نێوان سەرێکانی و تل تەمر ئەنجامدا.

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا، ٦ چەتە کوژران و شەڕڤانێکی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر شەهید بوو.

ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو شەهیدانە ئەنجامدرا، کە لە ٣ی ئابدا لە قامیشلۆ بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون.

ژ.ن