قەسەدە یادی شەهیدانی قەرەچۆخی کردەوە: خاکە داگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) یادی ئەو شەڕڤانانەی کردەوە کە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە چیای قەرەچۆخی دێرک لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرابوون.

ئەمڕۆ ٦ ساڵ بەسەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی چیای قەرەچۆخی هەرێمی دێرکی کانتۆنی قامشلۆ تێدەپەڕێت. بەم بۆنەیەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە لە راگەیەندراوکەیدا دەڵێت، " ئێمە ئەمڕۆ یادی ٢٠ هەڤاڵمان دکەینەوە کە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەدژی ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی داعش و ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەلدا لە چیای قەرەچۆخ لە هەرێمی دێرک شەهید بوون. ئێمە لەو هێرشەکە فەرماندە و شەڕڤانانمان لەدەستدا کە خێریان بۆ گەلەکەمان دەویست و میراتی بەرخۆدان و فیداکاریان دوای خۆیان جێهێشت.

هەروەها هەڵوێستی وڵاتپارێز و ئەخلاقی شکۆداری گەلەمان لە باکور ورۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشە تیرۆریستیەکەدا کە لەدژی تیرۆری دەوڵەتی تورک راپەرین و بە دەیان هەزار کەس لە چیای قەرەچۆخ دڵسۆزی خۆیان بۆ شەهیدان دووبارە کردەوە، بەرز لەقەڵەم دەدەین.

قەسەدە لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر چیای قەرەچۆخ بەڵگەی ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک هاوکاری داعش کرد.

قەسەدە دەشڵێت، هێزەکانمان بەرپرسیاری تێدەکۆشن و شەڕڤانانمانی گیانی بەهاداری خۆیان پێشکەش بە دوارۆژی ئارامی گەلەکەمان دەکەن. هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشانە بەهادارەکەمان هەڵناگرن و بە وابەستەبوون بە خوێنی شەهیدان، بەردەوامی بە رێچکەی شەهیدان دەدەین و لەدژی داگیرکەری تێدەکۆشین و خاکە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەین."

ف.ق