ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
"هیچ گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە بڵاوەپێکردنی هێزە نێونەتەوەییە گارانتیکارەکان (زامنکارەکان) لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕووی نەداوە. گەرمکردنەوەی بارودۆخەکە و نیشاندانی هێز لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامی و هەروەها ئامانجی داگیرکارییەکەی بۆ سەر لەنوێ زیندووکردنەوەی داعشە.
هێزەکانمان لە ئاستی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دا چالاک و ئامادە و پێشبینن لە دژی هێرش بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لێیدەکۆڵنەوە و زانیارییەکان لەگەڵ هێزە گارانتیکارە نێونەتەوەییەکاندا دەگۆڕنەوە و هاوبەشی زانیاری دەکەن".
ژ.ت