قەسەدە ئاماری مانگی شوباتی بڵاوکردەوە

قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە مانگی شوباتدا ٢٤ جار بە تانک و چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە مانگی شوباتدا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"سەرەڕای ئەو کاریگەرییە مەترسیدارە، کە بەهۆی بومەلەرزە لە سوریا و تورکیا و داوای نێونەتەوەیی بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان، تاوەکو ئاسانکاری لە هاوکاریکردندا بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بەردەوامە لە پەلامار و کردەوەکانی دژ بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. دیسانەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشەکانیان زیاتر کردووە.

دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٢٤ جار بە چەکی قورس و تانک هێرشیانکرد، فرۆکە  بێفڕۆکەوانیان لە دژی ناوچەکانی ئێمە بەکارهێنا، ٣٤٨ جار فڕۆکەی داگیرکەران بەسەر ناوچەکەدا سوڕانەوە و ٢٧ جار فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەرەکان ئاسمانی سوریایان بەزاند.

داگیرکەر شێوازێکی هەواڵگریی پیسی بەکارهێنا و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب و یەکێکی تریان لە حەسەکە تەقاندەوە و بۆردومانکرد.

لە ئەنجامی هێرشە داگیرکارییەکانی مانگی شوباتدا، ٤ هاوڵاتی شەهید بوون، کە کۆچبەرێکی تەمەن ٧٠ ساڵەی عەفرینیان تێدابوو، ٣ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، کە ژنێکیان تێدابوو. لە لایەکیشەوە هێرشەکان زیانێکی گەورەیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیاند و رێگرییان کرد لە دەستگەیشتنی دانیشتوان بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان.

بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی، داگیرکەر درۆی ئەوەی کرد، کە دەستی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا نییە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە ئەندامێکی هێزەکانمان بە ناوی خەلیل مەنجی-یان کوشتووە و ئەویان بە هێرشەکەی ئەستەنبول تۆمەتبار کرد، بەڵام ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئێمەوە نییە و ئەو کەسە هاوڵاتییەکی مەدەنییە و دوورە لە چالاکیی سەربازی و سیاسی.

بەردەوامیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و تاوانەکانی دەبێتە هۆی کوشتاری هاوڵاتیان لە هەرێمەکانمان دا، تا ئێستا بژاردەی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان پەیوەستە بە هۆکاری ئەخلاقی و مرۆییەوە، هەوڵ دەدەن هاوکاریی هاوڵاتیانی ناوچە وێرانبووەکان بکەن و لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی دەوڵەتی تورکدا دان بە خۆیاندا دەنێن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مەزەندە دەکات، کە سەرقاڵبوونی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە مرۆییەکان بە کارەساتی بومەلەرزەکە  دەرفەت و شانسێکە، کە گوشارەکانی سەریان بۆ قەدەغەکردنی هێرشکردنە سەر هەرێمەکانمان وەلا بنێن. ئەمە سەرەڕای پابەندنەبوون و حسابنەکردنی بۆ یاسا نێونەتەوەییەکان لە پەلامار داگیرکاریەکەیدا، چەتەکانیشی بەردەوامن لە تاوانەکانی دژ بە هەرێمە و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و کوشتارکرد و کۆچپێکردنی بە زۆری هاووڵاتییان.

بەپێی ئەو بابەتانە، ئێمە بانگەوازی خۆمان بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ڕێکخراوە یاسایی و نێونەتەوەییەکان دووپاتدەکەینەوە، کە لەسەر ئەرکەکانیان بۆ لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لەسە ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییانە بوەستن. کارەساتی بومەلەرزە بەکاردەهێنن و کوشتن زیاد دەکەن و پلانە پیسەکانیان جێبەجێ دەکەن. هەروەها ئێمە داوای میکانیزمی بەسوود و ڕاستەقینە دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هەڕەشە ئەمنیەکانی ڕێکخستنی تیرۆریستی داعش، چونکا داعش لە هەوڵی ئەوەدایە، کە دۆخی مرۆیی پەیوەندیدار بە کارەساتی بومەلەرزەوەکەوە بۆ زیندووکردنەوەی چالاکی، ڕێکخستن و هێرشەکانی بەکار بهێنێت".

ژ.ت