رێبه‌ر ئاپۆ هێزی تێكۆشانی به ئێمه به‌خشی
شێخ ئه‌حمه‌د حه‌مۆ ڕایگه‌یاند، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان هێزی تێكۆشانی به ئێمه به‌خشی، جه‌ختیشیكرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕاپه‌ڕن و لێپێچنه‌وه له داگیركه‌ران بكه‌ن.
شێخ ئه‌حمه‌د حه‌مۆ ڕایگه‌یاند، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان هێزی تێكۆشانی به ئێمه به‌خشی، جه‌ختیشیكرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕاپه‌ڕن و لێپێچنه‌وه له داگیركه‌ران بكه‌ن.
شێخ ئه‌حمه‌د حه‌مۆ، كه له نێو خه‌ڵكدا به شێخ مشمش ناسراوه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، كه چاوی به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بكه‌وێت. شێخ مشمش له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) باسی ئه‌و كاته و ڕێكخستنه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌كات.
شێخ مشمش ئاماژه‌ی به گوشار و سته‌مه‌كانی ئه‌و كاتی ڕژێمی به‌عس له سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان كرد و وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشارانه خۆڕاگرییان كردووه و ڕووبه‌ڕووی داگیركاری بوونه‌ته‌وه.
وتیشی: هاوشێوه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له ڕۆژئاوای كوردستانیش، ڕژێمی به‌عس ویستی هێزی كورد لاواز بكات. به‌هۆی گوشاره‌كانی ڕژێم، ئێمه به شێوه‌یه‌كی نهێنی ڕیكخستنمان ده‌كرد.
١٧ی ئایاری ١٩٩٥، ڕۆژێكی تایبه‌ت بۆ شێخ مشمش بووه، كه خۆی به‌مشێوه‌یه باسی ده‌كات، "له‌و ڕۆژه‌دا من ئه‌و هه‌له‌م بۆ ڕه‌خسا كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ببینم، ڕێبه‌ر ئاپۆ هێزێكی ناوازه و بێ وێنه‌ی به ئێمه به‌خشی. ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ تێكۆشان له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان و درێژه‌دان به به‌رخۆدان بووه سه‌رچاوه‌ی هێزێكی گه‌وره بۆ ئێمه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان هاوشێوه‌ی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی جیهان نییه، ڕێبه‌ر ئاپۆ كه‌سایه‌تییه‌كی خاکەڕا و ساكار و زانای هه‌یه".
شێخ مشمش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له سایه‌یی فكری ڕێبه‌ر ئاپۆ، بزوتنه‌وه‌ی ئازادی له هه‌موو شوێنێکە و خۆی سه‌لماندووه.
وتیشی: هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان فكری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر خۆیان ده‌بینن، هه‌ربۆیه پیلانگێڕِییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییان ئه‌نجامدا و ئێستاش گۆشه‌گیرییه‌كی توندیان به‌سه‌ر ئیمرالیدا سه‌پاندووه.
شێخ مشمش جه‌ختیشیكرده‌وه، له سایه‌یی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئۆجالان توانیویانه پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیک بنیاد بنێن و ئه‌وه‌ش بۆته سه‌رچاوه‌ی هێز بۆیان.
له كۆتایی قسه‌كانیدا شێخ مشمش وتی: ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان له پێناو ئازادی گه‌لدا خۆی بەخت كرد، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش ڕاپه‌ڕین و لێپێچنه‌وه له داگیركه‌ران بكه‌ن.
ژ.ن