رووبار ئەرزینجان شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی رووبار ئەرزینجان لە ٢٣ی حوزەیراندا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

یەپەگە دەڵێت، هەڤاڵیان رووبار ئەرزینجان بە هزر و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ دڵ و مێشکی خۆی بنیاتنا. لە کاتی هێرشەکانی چەتەکاندا جێگەی خۆی لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا گرت و هەوڵی پاراستنی گەل و هەرێمەکەیدا. لەو سەردەمەی کە شەڕ قورس بوو، لە باکوری کوردستانەوە رووی کردە رۆژئاوای کوردستان و خاک و گەلەکەی پاراست.

یەپەگە وێڕای ئەوەی بە فراوانی باشی شەڕ و تێکۆشانی ئەو شەڕڤانەی کرد، هەروەها ناسنامەکەی ئاشکرا کرد کە بەم شێوەیەیە:

ناسناو: رووبار ئەرزینجان

ناو پاشناو: ئایکان کۆچ

ناوی دایک: حوسنیە

ناوی باک: بینالی

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزینگان

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: حەسەکە / ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

یەپەگە لە کۆتاییدا وتی، " ئێمە لە کەسایەتی شەهید رووباردا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. سەرەخۆش لە خانەوادەکەمان و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق