رۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا، هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکرا

لە ڕاگەیاندراوی پارت و دامەزراوەکاندا ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پێرۆز کرا و جەختکرایەوە لەوەی خاوەنداری لە دەستکەوت و بەرخۆدان دەکەن. هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزاکرا.

ڕۆژی جیهانی کۆبانی پیرۆز کرا

ڕێکخستن، پارت، دامەزراوەکان بە ڕاگەیاندراوێک ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆز کرد.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وێڕای یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە و جەختی لەسەر پاراستنی بەهاکانی بەرخۆدانی کۆبانێ کردەوە و هاتووە: "بەرخۆدانی کۆبانێ لە شەڕی دژی داعشدا مانادارتربوو؛ هێمایەکی قوڵی تێکۆشانی مرۆڤایەتی بوو لەبەرانبەر تاریکیدا. لە جێگەی بێ هیوای، هیوای هەڵبژراد و بەها بنەڕەتییەکانی ئازادی، یەکسانی و ژیانی هابەشی پاراست." ئاماژە بەوەشکراوە تا کۆتایی لە دژی ئامانجی داگیرکەران کە لەباربردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەری دیموکراتیکە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە مەترسی بەرماوەکانی داعش دەکات و هاتووە: "هەرچەندە داعش تێکشکێنراوە، بەڵام لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە هێشتا مەترسییەکی زۆری هەیە. هێزە هەرێمییەکانی وەک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەشێوەیەکی شاراوە پشتگیری داعش و گرووپە توندڕەوەکان دەکات، بە ئامانجی لەباربردنی شۆڕش و مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشان دراوە و هاتووە: "ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە گەلەکەمان، هەموو گەلانی ناوچەکە و گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین."

دەم پارتی: ڕووناکی بەرخۆدانی کۆبانێ هەرگیز ناکوژێتەوە

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی بە ناونیشانی "هیشتایش بەرخۆدانی کۆبانێ سەرچاوەی هیوای تێکۆشانی گەلانە" ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکراوە و ئاماژە بەوەدراوە بەرخۆدانی کۆبانێ وەک تێکۆشانی مرۆڤایەتی لە دژی ستەم و تاریکی لە مێژوودا نوسراوەتەوە.

دەم پارتی ئاماژەی وەشداوە بەها و دەستکەوتەکانی داستانی کۆبانێ هێشتا لە ژێر هەڕەشەدایە، وە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کراوە. لە بەردەوامیدا دەستنیشانکراوە ئەو ڕووناکییەی بە بەرخۆدانی کۆبانێ ئافرێندراوە هەرگیز ناکوژێتەوە.

مەسەدە: کۆبانێ نموونەی یەکێتی و هاوکاری کۆمەڵایەتییە

ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک لە ڕۆژی پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرخۆدانی کۆبانێ بۆتە نموونەیەکی جیهانیی تێکۆشان دژی هێزە تاریک پەرەستەکان، هەروەها بووەتە هێمای ئیرادەی مرۆڤایەتی لە دژی زۆرداری و تیرۆر.

هەروەها مەسەدە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە؛ پشتیوانی جیهانی بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ نیشانەی چارەنووسی مرۆڤایەتییە لە دژی توندڕەویی و هاتووە؛ "ئەو خوێنەی بەسەر خاکی کۆبانێدا ڕژا، قارەمانانی گەنج و ژنانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا، یەکێتی گەلەکەمانی پێی بەرهەم هێنا و نیشانیدا کە کۆمەڵگای سوریا یەکگرتووە و قەڵغانێکی بەهێزە لە بەرامبەر هەموو هەوڵە داگیرکاری و پارچە کردنەکانی وڵاتەکەمان."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە شکراوە کە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هێرش دەکرێتە سەری و ڕاگەیەندراوە ئەم هێرشانە بۆ شکستپێهێنانی پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەنجامدەدرێن، ئەم هێرشە دژی سەقامگیری و ئارامی هەموو ناوچەکە و داهاتووی دیموکراسی و دادپەروەری هەرێمەکە دەخاتە مەترسیەوە."

مەسەدە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی ئاراستەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد و داوای کاردانەوەی جددیی کرد دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە مەسەدە بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری بۆ پاراستنی مافی هەموو قەوم و نەتەوەکانی دیکە، هەروەها ئەزموونی کۆبانێ دەکاتە نموونەی یەکێتی و هاوکاری کۆمەڵایەتی.