سێ شەڕڤانی قەسەدە بریندار بوون

قەسەدە رایگەیاند، لە هێرشێکدا لەسەر رێگەی ئەبو خشێبی دێرەزۆر ٣ شەڕڤانیان بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە هێرشێکدا لەدژی هێزەکانیان ٣ شەڕڤانیان بریندار بوون.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

" کاتژمێر ٠٠١٠ی ئەمشەو (شەممە) دەوریەیەکی هێزەکانمان لەسەر رێگەی ئەبو خشێبی رۆژئاوای دێرەزۆر رووبەرووی هێرشی چەکدار بوونەوە. بەو هۆیەوە ٣ شەڕڤانمان بریندار بوون و فەرماندارەکانمان کە ڕۆڵێکی گرنگیان لەشەڕی دژی داعشدا هەیە رزگاریان بوو.

لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دەریان خستووە  کە شانە شاراوەکانی داعش هێرشەکەیان ئەنجام داوە."

ف.ق