ئەمڕۆ ٢٥مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەولێرە. لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا لە ساڵی ١٩٩٧ کە بە دەستی چەکدارەکانی پەدەکە ئەنجامدرا، بە سەدان گەریلای بریندار و مەدەنی لە نەخۆشخانە شەهیدکران. ساڵح نوح دیرۆک ئەندامی دیسیپلینی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە هەرێمی فورات لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
ساڵح نوح دیرۆک بەبیریهێنایەوە کە لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧ دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەک ئەمڕۆ بە هاوکاری پەدەکە هێرشی کردە سەر گەریلا و وتی، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتگیری هێزە هەرێمیەکان و نێودەوڵەتیەکان هێرشی فراوانی لەدژی گەریلا دەستپێکرد. پەدەکەش لە باشوری هەموو دەزگا کوردیەکانی گەمارۆدا و ویستیان گەلی کورد بێهەناسەدان بهێڵنەوە. دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گەریلا، پەدەکەش لە هەولێر هێرشی کردە سەر گەریلا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی هەولێر. بۆیەش هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە دێرینە. مێژوو بە خیانەتی پەدەکە لەبەرانبەر تەڤگەری ئازادی پڕە."
ساڵح نوح دیرۆک راشیگەیاند کە ماڵباتی بارزانی ئاستی خیانەتی تێپەڕاندووە و وتی، " کرمی دار لە دارەکە خۆی بێت، دارەکە وشک دەبێت. ئەمڕۆش ماڵباتی بارزانی پشتگیری لە هێرشی بەرانبەر گەریلا و تەڤگەری ئازادی دەکات. پێویستە ئیدی سنورێک بۆ کۆیلایەتی و دڕندەیی پەدەکە دابنرێت."
ساڵح نوح دیرۆک راشیگەیاند کە لە کۆمەڵکوژی هەولێریدا زۆر مەدەنی، گەریلا، ڕۆشنبیر و ئەندامانی کەلتور و هونەری میزۆپۆتامیا شەهیدکران و وتی، " بەم بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر و شەهیدانی کوردستان دەکەمەوە و سەری ڕێز لە بەرانبەر بیرەوەریان دادەنەوێنم."
ف.ق