سایمۆن دۆبینز: پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک باشترین چارەسەرە

سایمۆن دۆبینز لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پەیماننامەی لۆزان دووپاتی کردەوە، هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوونەتە منارەیەکی دیموکراتیک، هەروەها پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، باشترین چارەسەرە بۆ گەلانی چەوساوە.

سایمۆن دۆبینز، سەرۆکی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران لە بەریتانیا، بە پەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداربوو لە ڕۆژی دووەمی کارەکانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەناونیشانی "لۆزان: ڕاستکردنەوە و پرسەکانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی".

ئاماژەی کرد بە ڕێگەچارەکانی کورد بۆ بەگژاچوونەوەی ئاکامەکانی پەیماننامەی لۆزان، دووپاتی کردەوە، تاکە چارەسەر پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

دۆبیز، جەختی کردەوە، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەرە بۆ چەوساوە و مافخوراوان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نموونەیەکە بۆ ئەو چارەسەرە، گوتی: "بێگومان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جڤاکێکی یەکانگیری ئافراندووە، تێیدا ژن هەموو مافێکی هەیە، کاتی سەردانیکردنی ڕۆژئاوا بینیمان ئەم ئیدارەیە لەسەر ڕێزگرتن و یەکگرتن و یەکسانی دامەزراوە".

هەروەها گوتی: "ئاگادارین لە ڕۆڵی قارەمانانەی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەزاندنی داعش، دەبێتە گەلانی جیهان سوپاسگوزاری ئەم قوربانیدانە بن".

دۆبینز تیشکی خستەسەر چەمکی دیموکراسی لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەتایبەت چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک، گوتی: "شیکارییەکانی ڕێبەر لەڕێگەی پرۆژەکەیەوە، کەموکورتییەکانی سیستەمی دەوڵەت_نەتەوە دەردەخات".

دووپاتی کردەوە، ئایدیای نەتەوەی دیموکراتیک، پرەنسیپێکی گەشاوەیە و گوتی: "من باوەڕم بە پێشنیارەکەی بەڕێز ئۆجالانە، چونکە سنوورە سەپێنراوەکانی دەوڵەت_نەتەوە بێ مانان".

هەروەها جەختی کردەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆتە ڕێچارێکی جیهانی بۆ دەربازبوون لەو گێژاوەی جیهان تێی کەوتووە.

هاوکات کۆنفرانسەکە لە سێیەمین و کۆتا دانیشتنی بەردەوامە، تێیدا لێکۆڵەران باس لە چۆنێتی تێپەڕاندنی لۆزان و چارەسەری گونجاو  بۆ پرسی کورد و قەیرانەکانی هەرێمەکە دەکەن.

چاوەڕێ دەکرێت لە ڕاگەیاندراوی کۆتاییدا، پێشنیاری بەشداربوون وەک نەخشەڕێگای چارەسەری پرسی کورد بخرێتەڕوو.