شاندێكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كرد
شاندێكی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكووری و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد و ڕایانگه‌یاند، پاڵپشتی له پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك ده‌كه‌ن.
شاندێكی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكووری و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد و ڕایانگه‌یاند، پاڵپشتی له پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شانده‌كه له هه‌ریه‌ك له پاتریك فرانچسكی، نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی و شاره‌زا له كاروباری كورد و نێونه‌ته‌وه‌یی، فرانسوا هه‌نری ده‌سه‌رابڵ، نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی و زه‌ینه‌ب ئه‌لغه‌زوی، چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ پێكهاتبوو.
شانده‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا پێشوازیان لێكرا.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی، نه‌خشه‌ڕێگاكه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئالۆزییه‌كانی سوریا و ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌رێنیانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون، كرد.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا، شانده‌كه پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك ده‌ربڕیوه، كه ئامانجی به‌دیهێنانی ژیانێكی هاوبه‌شه له نێوان پێكهاته‌كاندا. هه‌روه‌ها شانده‌كه پاڵپشتیان بۆ به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ژ.ن