شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی دەیەوێت لە پرۆسەی دادگاییکردنی داعشەکان بەشدار بێت

نەعیمە فەتاح عاقل کە یەک لە شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژی بەرخبۆتان و دایکی شەهید مەتینە کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا شەهید بووە، رایگەیاند کە دەیەوێت لە پرۆسەی دادگاییکردنی چەتەکانی داعش ئامادە بێت و وتیم "دەبێت داعشەکان لەبەردەم ئەو گەلان دادگایی بکرێن".

چەتەکانی داعش لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ بە پشتیوانی زۆر هێز و بەتایبەتی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر کۆبانێ. چەتەکان دوای دەستبەسەرداگرتنی ٣٥٠ گوند بەرەو ناوەندی شارەکە رۆیشتن. هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ ماوەی چەند مانگ خۆڕاگرییان کرد وگەورەترین بەرخودانی مێژووییان نیشاندا و لە ٢٦ی کانونی دوەمی ٢٠١٥دا داعش گەورەترین گورزی لە کۆبانێ بەرکەوت. ئەو شکستە بۆ داعس بووە "سەرەتای کۆتاییهاتنی" و سکتێکی گەورە بۆ چەتەکان و لایەنگرانیانیەک لەو کۆمەڵکوژیانەی داعش لە دوای ئەو شکستە گەورەیەی ئەنجامیدا کۆمەڵکوژیەکەی ٢٥ حوزەیرانە کە بەرامبەر مەدەنیەکانی لە کۆبانێ کرا.

گروپێکی گەورە لە چەتەکانی داعش چوونە ناو شارەکە و لە بەرخبۆتان و ناو شاری کۆبانێ خەڵکی مەدەنیان کردە ئامانج. بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەو کاتی فەرماندەیی یەپەگە لە کۆبانێ لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا ٢٣٣ مەدەنی لە گوندی بەرخبۆتان و ٢١٠ مەدەنیش لە ناوەندی کانتۆنی کۆبانێ شەهیدبوون و ٢٧٣ مەدەنیش برینداربوون. هەروەها لەو هێرشانەدا ١٤ ئەندامی ئاسایش، ئەندامێکی تەڤدەت و ئەندامێکی یەکێتی گەنجانی رۆژئاواش شەهیدبوون.

دەبێت پشتیوانی لە بڕیارەکە بکرێت

دەستەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژئاوای سوریا لە ١٠ی حوزەیراندا رایگەیاند کە لە دژی چەتەکانی داعش پرۆسەی دادگاییکرد دەستپێدەکات. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاماژەی بەوەنەکردووە کە زیاتر لە ١٠ هەزار ئەندامی داعش کە خەڵکی وڵاتانی جیاجیان کەس دادگایی دەکرێن.

نەعیمە فەتاح عاقل شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی گوندی بەرخبۆتان و دایکی مەتین کۆبانێ کە لە نزیکەوە کۆمەڵکوژیەکەی بینیوە و کوڕەکەشی لەو کۆمەڵکوژیەدا شەهیدبووە، پشتیوانی بۆ بڕیارەکە خۆبەڕێوەبەری دەربڕی و وتی، "دەبێت مافی منداڵەکانمان کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا شەهیدبوون وەربگرین. وەک دایکی شەهیدێک دەمەوێت لە پرۆسەی دادگاییەکەدا ئامادەبم".

نەعیمە فەتاح عاقل بێدەنگی دامودەزگا و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی شەرمەزار کرد و وتی، "دەبێپ لێپرسینەوە لە چەتەکان بکرێت".

"رۆژێکی رەش بوو"

دایکە نەعیمە ئاماژەی بەوەکرد کە مەتین کۆبانێی کوڕییشی کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا لەو کاتەی شەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی بەرخبۆتان، لە پارکی کۆبانێ لە شەقامی مەحەتەی کۆبانێ شەهید بووە و وتی: " ئەو کاتەی داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ، چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. بەڵام هەر جارێک کە ٢٥ی حوزەیران نزیک دەبێتەوە، وەک رۆژێکی رەش و پڕ لە ئازار و خەم بەبیری دەهێنمەوە. پەلاماریان داین ئەوەی ژن، منداڵ، بەساڵاچوو کەوتە بەردەستیان کوشتیانن. بە جلوبەرگی یەپەگەوە لە دەرگایان دەدا و بە ئەشکەنجە خەڵکیان دەکوشت. دەرگای ماڵانیان شکاند، ژنان و منداڵی ناو لانکەشیان کوشت. بەساڵاچوان ویستیان رێگری بکەن لە کوژرانی گەنجەکان، بەڵام ژەر کوشتیانن. خۆم بە چاوی خۆم بینیم گەنجەکانیان بە ئەشکەنجەوە کوشت. چێژیان لە ئازاردانی مرۆڤەکان دەبینی. بۆ ئەوەی دایکان بە ئازارەوە بکوژن سەرەتا منداڵ و کۆرپەکانیان لەبەرچاویان دەکوشت. هەندێک لە ناو خەودا کوژران. سەری هەندێکانیان بڕی، جەستەیان شێواندن. هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجەیان لە سەر گەلی ستەملێکراو و چەوساوە تاقیکردەوە".

'ژمارەیەکی زۆر شەهید کران، بەڵام چاویان بە سەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا نوقاند"

دایکە نەعیمە ئاماژەی بەوەکرد، کە نەک هەر چەتەکانی داعش، ئەوانەشی پشتیوانی داعش دەکەن و ئەوانەشی رێگەیان بۆ ئەوان خۆش کردووە دەبێت دادگایی بکرێن و وتی، "ئەوانەی پشتیوانی داعشیان کردووە هیچ مرۆڤایەتیەکیان تێدا نییە. ئەگەر لە وڵاتێکی دیکە کۆمەڵکوژییەکی بەم جۆرە بکرایە، هاواریان دەگەیشتە ئاسمان و دەستوەردان دەکرا و بە سزایەکی شایستە دەگەیشتن. بەڵام کاتێک گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، کەس دەنگی لێوەنایات. ئەوانەی بێدەنگ بوو جارێکیتر هاوبەشی خۆیان ئاشکرا کرد".

'دەبێت شایەتحاڵان داعش دادگایی بکەن'

دایکە نەعیمە بە بیریهێنایەوە کە زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتی بیانی لە زیندانەکاندا راگیراون، ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت چەتەکانی داعش کە کە تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە دادگایی بکرێن و وتیم "لە پاش ئەو دایکو باوکانەی شەهیدبوون دەیان زارۆک هەتیو و بێسەرپەرشت بوو. گەورەکانمان کە خاوەنی یادگەی مێژووییمان بن کۆمەڵکوژ کران. سەری گەنجەکانمانیان بڕی، چاویان هەڵکۆڵین، جەستەیان پارچەپارچەکردن. بە ستەم و ئەشکەنجەی گەورە شەهیدیان کردن. ئەو دڕندایەتیە چۆن دەتوانرێت پەسەند بکرێت؟ بڕیارەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی گونجاوە و ئێمەش وەک بنەماڵەی شەهیدان تا کۆتایی پشتیوانی لە خۆبەڕێوەبەری دەکەین.

دەبێت دامودەزگا و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیاری دادگایی کردنی چەتەکانی داع هەنگاو بنێن. داعش لە رێگەی کۆمەڵکوژی، دەستدرێژی، تاڵان، دزی و ئەشکەنجەوە دەناسرێت ئێمە بە چاوی خۆمان ئەوەمان بینی. داعش مرۆڤەکانی کوشت، بە زیندوویی ژێر خاکی کردن، دەستدرێژی کرد و تاڵانی ئەنجامدا. سەرباری ئەو ستەمەش گەلی کورد سازشی لە سەر مرۆڤبوونی خۆی نەکرد. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، چەندین ساڵە داعشەکانیان لە زیندان و کەمپەکاندا راگرتووە، بەڵام دەبێت چەتەکانی داعش لە بەردەم بنەماڵەی شەهیداندا دادگایی بکرێن، تاوانەکانی ئەوان و پشتیوانەکانیان دەبێت ئاسکرا بکرێن".

هـ . ب