شەهبا، شێراوا و منبج بۆردومان کران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر درەنگانی شەوی ڕابردوو گوندەکانی شەهبا، شێراوا و منبجی بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر درەنگانی شەوی ڕابردوو گوندی تل جیجان-ی سەر بە شەهبا، گوندی برج قاسی شێراوا لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو و ھەروەھا گوندەکانی سیادە، ئوم عەدەسە و دەندەنیە لە باکوری ڕۆژئاوای منبجی بۆردومان کردووە.

بۆردومانەکە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی شەو دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە.

ژ.ن