' شەهید تۆڵهەڵدان بە چەک و کامێرای خۆی لەدژی داگیرکەری شەڕی کرد'

عەگید رۆژ، هاوڕێی تۆڵهەڵدان وەڵات شەهیدی راگەیاندنی یەپەگە رایگەیاند کە شەهید تۆڵهەڵدان بە چەک و کامێراکەی لەدژی داگیرکەری شەڕێ کرد و وتی، " ئێمە لەسەر رێچکەکەی خەبات دەکەین."

بە بۆنەی ٢٢ی نیسان رۆژی رۆژنامەگەری کورد، عەگید رۆژ هاوڕێی شەهید تۆڵهەڵدان وەڵات ئەندامی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید تۆڵهەڵدان وەڵات بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

عەگید رۆژ لە سەرەتای قسەکانیدا رۆژی رۆژنامەگەری کوردی لە رۆژنامەنووسە شەهیدەکان پیرۆز کرد و وتی، " ئێمە سەرمان لە بەرامبەریان دادەنەوێنین. شەهید تۆڵهەڵدان وەڵات ئەندامی راگەیاندن یەپەگە لە هەرێمی عەفرین بوو. لە ساڵەکانی ٢٠١٧دا لە عەفرین دەستی بە رۆژنامەنووسی کرد. هەروەها لە هەموو روویەکدا خاوەن کەسایەتی سەرنجڕاکێش بوو کە مرۆڤ حەزی بە ناسینی دەکرد و دیالۆگی لەگەڵ دا دەکرد، هەروەها هەڤاڵانی دەوروبەری زۆریان خۆش دەویست.

' بڕیارێک کە تاوەکو مردن لەسەر رێگەی راستی بێت'

رۆژ رایگەیاند کە تاوەکو بەرلە شەڕێ عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨دا، شەهید تۆڵهەڵدان لە رووی رۆژنامەگەریەوە هەنگاوێکی گەورەی نابوو و وتی، " خۆی ئامادە کردبوو کە ببێتە دەنگ و رەنگی راستی. لەبەرئەوەی شەهید تۆڵهەڵدان هەموو پەروەردەی خۆی لەلای شەهید غەریب تۆڵهەڵدان بینیبوو. کاتێک کە شەهید غەریب لە هەنگاوی رزگارکردنی رەقەدا شەهید دەبێت، تووڕەیی شەهید تۆڵهەڵدان لە بەرامبەر دوژمن دەچێتە گەورەترین ئاستی و تاوەکو مردن لەسەر ریگەی راستی تێکۆشانی کرد."

' بە کامێرای خۆی راستی داگیرکەری خستە بەرچاو'

رۆژ ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانی شەهید تۆڵهەڵدان لە کاتێ شەڕی عەفرین گرنگ بوو و وتی، " لە کاتی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر عەفرین، شەهید تۆڵهەڵدان وەڵات لە گردی قەستەل جندۆ جێی خۆی گرتبوو. لەو کاتەدا لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەدا ڕۆماڵی بەرخۆدانی دەکرد. بە کامێرای خۆی دەنگ ورەنگی راستی و راستی داگیرکەری دەخستە بەرچاو.

کاتێک کوردێک دەیەوێت کاری رۆژنامەنووسی بکات، پێویستە رەنجێکی گەورە بکێشێت کە خۆی ئیفادە بکات. لەبەرئەوەش هەڤاڵ تۆڵهەڵدان ئەم کەسایەتیەی لەنێو خۆیدا بەرجەستە کردبوو. لە سەرەتای بەرخۆدانی سەردەم و تاوەکو کۆتایی، شەهید تۆڵهەڵدان لەگەڵ تیمێکی شەڕڤانانی یەپەگە مایەوە و چاودێری دۆخەکەی کرد و بە چەک و کامێرای خۆی لەدژی داگیرکەری شەڕی کرد."

' بەڵێنمان داوە کە لەسەر هێڵی ئەوان خەبات دەکەین'

لە کۆتایی قسەکانیدا، عەگید رۆژ هاوڕێی تۆڵهەڵدان وەلات باسی لە کاتی شەهیدبوونی تۆڵهەڵدانی کرد و بەڵێنیدا کە لەسەر هێڵی شەهیدان خەبات دەکات. رۆژ باسی ئەوەی کرد کە کاتێک شەڕ لە گردی قەستەل گوڕ دەبێت، شەهید تۆڵهەڵدان بۆ ئەوەی ئەرشیفەکەی نەکەوێتە دەستی دوژمن کامێراکەی لەناو دەبات، هەروەها بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن، چالاکی فیدایی دەکات و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت. شەهید تۆڵهەڵدان لە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٨دا لە گردی قەستەلی عەفرین شەهید دەبێت. بۆیەش ئێمە وەک هەڤاڵانی شەهید، بینیمان کە پێویستە ئاستی رۆژنامەنووسی کورد لە چ ئاستێکدا بێت. بەڵێنمان داوە کە لەسەر هێڵی ئەوان خەبات دەکەین."

ف.ق