شەهید ژیان تۆڵهەڵدان یادکرایەوە
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژیان تۆڵهەڵدان و ڕۆژ خاپور و بارین بۆتان، لە گۆڕستانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە مۆم داگیرسێنرا.
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژیان تۆڵهەڵدان و ڕۆژ خاپور و بارین بۆتان، لە گۆڕستانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە مۆم داگیرسێنرا.
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی یەپەژە (ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خاپور، بارین بۆتان)، پاش بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکەوە لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_تربەسپی.
بەم بۆنەیەوە، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید ژیان و ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە شاری حەلەب، مۆم لەسەر گۆڕی شەهید ژیان و شەهیدانی گۆڕستانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە داگیرسێنرا.
پاش خولەکێک وەستان بە بێدەنگی، دایکی شەهید ژیان تۆڵهەڵدان، ئاسیا حەمۆ قسەی کرد و سڵاوی نارد بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی.
ئاسیا متمانەی خۆی دووپاتکردەوە بەوەی هاوڕێیانی شەهید ژیان تۆڵەی شەهید ژیان و هاوڕێ شەهیدەکانی دەکەنەوە.
پاشان مۆم لەسەر گۆڕەکان داگیرسا و هەلهەلەی دایکان بەرزبووییەوە.