شەهید زیلان لە کۆبانێ یادی کرایەوە

لە کۆبانێ زەینەب کناجی (زیلان) لە ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی کرایەوە.

کۆنگرەی ستار لە هەرێمی فورات بە بۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) کۆبوونەوەیەک سازکرد.

بە سەدان ژن و هاوڵاتیانی هەرێمی فرات بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی کولتور و هونەری باقی دخۆ سازکرا. کۆبوونەوە بە خولەکێک رێگرتن دەستیپێکرد. دواتر ئەندامی کۆنگرەی ستار رودەم ئەحمەد قسەی کرد و وتی: "زیلان بە خۆشەویتی ئازادی و سوێندی بونیاتنانی کۆمەڵگای کورد گیانی خۆی بەخت کرد. زیلان بەم جۆرەی وت، ' ئەگەر لە گیانم زیاتر شتێکی دیکەم هەبوایە، من دەمکرد بە قوربانی خاکی کوردستان'. دوژمن دەیگوت، 'ئێمە کۆنکرێتمان کرد سەر کورد و ئیتر لەناومان برد'. زیلان ئەوەی پێچەوانە کردەوە و رێگای بەرخودانی گرتەبەر. ئێمە تاسەر شوێنکەوتووی هێڵی زیلان دەبین و تا کۆتایی بەدوای ئەودا دەچین، تا بونیادنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسی".

دواتر ناسنامەی شەهید زیلان خوێندرایەوە و پاشان بەڵگەفیلمێک پێشکەشکرا. لە بەڵگەفیلمەکەدا باس لە بەرخودان و تێکۆشانی ژنی کورد لە مێژوودا کرا.

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

هـ . ب