شەهیدانی مانگی ئاب یادکرانەوە

دانیشتووانی کۆبانێ، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی مانگی ئاب، چرایان لەسەر گۆڕەکان داگیرساند.

دانیشتووانی کۆبانێ چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهید دیجلە و شەهیدانی مانگی ئابیان بیرهێنایەوە. بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئاب چرایان لەسەر گۆڕەکان داگیرساند. هەروەها بەبۆنەوەی هەڵمەتی ١٥ ئابەوە یادی شەهیدان کرایەوە.

پاش خولەکطک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی مەجلیسی کۆبانێ، موستەفا عەتۆ، گوتی: "١٥ ی ئاب لە تەواوی پارێزەرانی ئەم گەلە پیرۆز دەکەین. هەموو شەهیدانی مانگی ئاب بیردەهێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. ئەم ڕۆژە لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆزبێت. ١٥ ی ئاب بۆ کوردان بوو بە جەژنێکی نوێ. پێش ١٥ ی ئاب، دوژمنانی کورد هەموو شتێکی نائەخلاقیان بەسەر جڤاکی کورد دەسەپاند و دەیانگوت: "کۆنکرێتمان بەسەردا ڕژاندوون". بەڵام  ١٥ ی ئاب بووە ژیانێکی نوێ بۆ هەموو کوردان".

پاشان گەل چوونە سەر گۆڕی شەهیدان و بە داگیرساندنی چرا لەسەر گۆڕەکان، شەهیدان یادکرانەوە.