شێراوا بە قورسی تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی عاقیب، سۆخانەکێ، زیارەت، بێنێ و خربکێی سەربە شێراوا بە قورسی تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی عاقیب، سۆخانەکێ، زیارەت، بێنێ و خربکێی سەربە شێراوا بە قورسی تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە پاشماوەی چەتەکانی داعش و چەتەکانی تر سوپایەکی بۆ خۆی دروستکردووە و گوندەکانی عاقیب، سۆخانەکێ، زیارەت، بێنێ و خربکێی سەربە شێراوا بە قورسی تۆپباران دەکەن.
تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتووە.
لەگوندی عاقیب گولـلە تۆپێک بەر ماڵێک کەوت و ماڵەکە گڕی گرت. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە گوندنشینەکان نەیانتوانی ئاگری ماڵەکە بکوژنەوە.
ژ.ت